
کوڕە شەهیدێك لەباوکم پرسی: تۆڵە بەسەبرە ئەمما بەزەبرە مانای چیـە؟
ئەم ئاماژە تۆقێنەرەی یەکێتی لەچیەوە هاتوە و کەی وترا بۆ وترا ؟؟، ڕۆژێک وتم باوکە ئاماژەی تۆڵە بەسەبرە ئەوە بەزەبرە لە چیەوە هاتوە؟ یەکیتی بۆ ئەوەنە توڕەبوە ئەو وتەیەی ئاراستەی دوژمنانی کرد ؟ هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و چاوەکانی دەبریسکایەوە و بەدەنگێکی دلێر ، وتی سەرەتای هەشتاکان بوو دوژمنانی یەکیتی بەتەواوی تۆقین لە کۆبونەوەی جەماوەر لەیەکێتی و ئازایی پێشمەرگەکانی و هاوکاری شۆڕشەکانی تری پارچەکانی کوردستان ، بۆیە ئێران و عێراق بەرنامە و پیلانی چڕیان دانا بۆ لەناو بردنی یەکێتی ، بۆیە توانیان لایەنە کوردیەکانی باشوور بکەنە هاوبەشی خۆیان و هاریکاری سەربازیان بکەن بۆ پەلاماردانی یەکێتی و لەگەڵ ئەوەشدا جەیش و جاشی بەعسی بەشداربێت لە گەڵ حزبەکانی کوردستان کەناویان نان بەرەی جود بۆ لێدان لە یەکێتی ! وە لەدیوی ئێرانیش پازدار و جاشی ئێران پەلاماری کۆمەڵە و دیموکرات بدەن بۆ ئەوەی نەگەن بەهاوکاری یەکیتی ، چونکە دیموکرات و کۆمەلە قەرزداری هاوکاری یەکیتی بوون ، بۆیە لەهەردوو دیو پەلامار دەستی پێکرد و سەرەتا کۆمەڵێ مقەڕی یەکیتی گیران و دڕندانە پێشمەرگەکانیان شەهید کردن ! لەدیوی کوردستانی ئێران دیموکرات و کۆمەڵە شکان هاتن بەمدیوا ئەوانیش بون بەئەرک لەسەر شانی یەکیتی ! یەکیتی لەوکاتەدا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی هێزەکانی لەهەموولایەکەوە و هێزێکی ناردە هاوکاری دیموکرات و کۆمەلە توانیان چەند ناوچەیەک ئازاد بکەن لە ڕۆژهەڵات ، ئەو هێزەی تری یەکێتی کە مابونەوە بون بە دوو قۆڵ قۆڵیک ئامادەکرا بۆ ئەوەی بە پارتیزانی بچنە ناوجەرگەی جەیش و جاش تا پەلاماری سەرکردایەتی بەرەی (جود) بدەن و هیزەکەی تر بەرنگاری جەیش و جاش بیتەوە! باوکم گوتی ئەوەندە کەم بوین هەر چیایەک بۆ 5 تا 10 پێشمەرگە دانرا وە سەعاتی سفر دیاری کرا و هەرکات ئیزگەکە وتی تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە پەلامارەکان دەسپێبکرێت ، وە گوتی پێمان وترا کلاشینکۆف و بڕنەو و سەمینۆف بەیەکجار لەیەک کاتدا تەقە بکەن بۆ ئەوەی دوژمن هەست بە کەمی پێشمەرگەکانمان نەکەن و هەریەکێک مەودایەکی باشی هەبێت لەگەڵ یەکێکی تر تا دوژمن وابزانێت هێزەکانمان زۆرن ، بۆیە لەگەڵ دەسپێکی سەعاتی سفر کە دوژمن و بەداخەوە لەگەڵ حزبە کوردیەکان خەریکی ئاهەنگ گێڕانی نەمانی یەکیتی بون و لەسەر تەرمی شەهیدەکانمان هەڵدەپەڕین ، لەشەوێکی مات و سامناک و بیدەنگ لەناو دۆڵ و چیاکانەوە بروسکەی لولەی جەکەکانمان چەخماخەی دا و خۆشمان لەو باوەرەدا نەبوین ئەوە بروسکەی جەکەکانی ئێمەبێت ! پێشمەرگەکانمان بەدەم وتنەوەی سرود و هاواری تۆڵە بەسەبرە ئەمابەزبەرە هەڵمەتیان دەست پێکرد ، سەرکردایەتی بەرەی جود لەماوەی یەک سەعاتدا تەفروتونابوو ، جەیش و جاش هەریەک بەلایەکدا ڕایانکرد کوژراویان یەک بەسەد بوو لەبەرامبەر شەهیدەکانمان ، دوای تێکشکانی بەرەی جود حزبەکان کە دژی یەکیتی بون یەکتریان تۆمەتبار کرد و لەناو خۆیان بوو بەشەڕیان جاش ناوبژی دەکردن ، دەیان دیل کەوتە دەستمان و سەدان چەکی قورس و سوک کەوتە دەستمان ، کە ئیران بەوەی زانی پازدار و جاشی خۆی کشاندەوە و ناوجەیەکی زۆر کەوتە دەست هیزەکانی یەکیتی و دیموکرات و کۆمەلە ، لەهەمولایەک تەپڵی سەرکەوتن لێدرا لە هەموو گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەلات بوو بە هەلپەڕکێی خەلک و خەلک بەجل وپێڵاو و پێویستی پزیشکی و خواردن هەڵکشان بەچیاکاندا بۆ هاوکاری یەکیتی ! لەسەر هەموو چیاکان ئاگر کرایەوە وەک ڕەمزی سەرکەوتن . خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان نەیانهێشت شەهیدەکانی یەکێتی بهێننەوە بۆ باشوور وتیان ئەوانە میوان و ڕزگارکەری ئێمەن دەبێت لیرە بەخاک بسپێردرێن کە تا ئیستەش گۆڕی شەهیدەکانمان هەر لە ڕۆژهەلاتن کە نزیکەی 40 شەهید دەبن ،، وتنی تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزبرە لەو کاتەدا و لەو سەرکەوتنەدا تۆمار کرا بۆ مێژوو کە تائێستەش نەیاران و دوژمانی یەکیتی لەو ساتە دەترسن کە یەکیتی ئەو ئاماژەیە بڵێتەوە . لە کۆتایدا منیش دەڵێم یەکێتی ئەمڕۆش وەک یەکیتی ئەو سەردەمە سەرکردەکانی گەنجن جەماوەرەکەی ئومیدیان لەسەر هەڵچنیون بەلام ئەمڕۆ بەچەک نا بەڵکو بە بیر و قەلەم بەسیاسەتی ڕاست و دروست ،ئەوکات شەڕی خاک بوو ئەمڕۆ شەڕی قوتی گەل کە دڵنیام بەم زوانە سەرکردەگەنجەکانمان بڕیاری چارەنوسزای خۆیان دەدەن و تەواوی پیلانی نوێی بەرەی جوود تێک دەشکێنن ،سلاو بۆ گۆڕی شەهیدانی یەکیتی و کوردستان سلاو لە ڕٶلە جەربەزەکانی یەکێتی و جەماوەرەکەی کە تەنها ئومێدی هەرچوارپارچەی کوردستانن و تەنانەت لایەنە نەیارەکانیش لەدلەوە ئومیدیان لەسەر یەکێتی هەڵچنیوە
نضام ی شەهید تۆفیق بانی بنۆکی