
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوه و وشکە سەرما دەستپێدەکات
ەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوه و بارینی بەفر لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان لەئێوارەی ئەمڕۆ وە پلەکانی گەرما نزمبونێکی بەرچاوو بەخۆیەوە دەبینێت ، بەجۆرێک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری هەیە نزمترین پله بگاته ( 6 - ) پلە سلیزی و لەقەزای پێنجوێن و سەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی تری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک نزمترین پلە بگاته ( 10 - ) پله سلیزی و بەمەش ئەگەری ڕودانی شەختە و بەستێکی زۆر هەیە
کاریگەری ئەم وشکە سەرمایه تا 14ی مانگ واتا ڕۆژی شەمەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت پاشان کۆتای پێدێت
پێشبینی نزمترین پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان :
هەولێر : 1- / شاخاویەکان 5-
سلێمانی : 6- / شاخاویەکان 8-
دهۆک : 1- / شاخاویەکان 4-
هەڵەبجه : 5- / شاخاویەکان 7 -
کەرکوک : 3 / دەوروبەری 1-
ئیدارەی گەرمیان : 1 / دەوروبەر و شاخاویەکان 5-
ئیدارەی سۆران : 4- / شاخاویەکان 11-
ئیدارەی ڕاپەڕین : 2 - / شاخاویەکان 7 -
ڕێنمایی : داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەم خۆیان بەگەرمی بپۆشن و خواردن و شلەمەنی گەرم بخۆنەوه بۆ ئەوەی دوربن لە پەتا وەرزییەکان .
هاوکات سەردانیکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ئەوو شوێنانەی بەفریان لێ باریوە مەترسیدارن و ئەگەری دروستبونی شەختە و بەستن هەیە .
والله اعلم
محەمەد کەلاری