
"ئەو قسانەى بەناوى سەرۆکى کۆمەڵەوە بەرامبەر بە "مام جەلال" بڵاودەکرێنەوە هیچ بەڵگەیەک بۆ ڕاستى و دروستى نییە و هەوڵێکە بۆ نانەوەی ناکۆکی و دوبەرەکی"
سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند:
چەند رۆژێکە لە ھەندێك پەیج قسەیەک بە ناوی سەرۆکی کۆمەڵەوە بڵاودەکرێتەوە دەرھەق بە (مام جەلال)، ئێمە لەکۆمەڵی دادگەریی ئەو جۆرە قسانە رەددەکەینەوە و ھیچ بەڵگەیەک لەسەر راست ودروستی ئەو وتەیە نییە و ھەڵدانەوەی لاپەرەکانی پێشوو، کای کۆنەو بە بادا دەکرێت و خزمەت بە ئێستای گەلەکەمان ناکات، هەوڵێکە بۆ نانەوەی ناکۆکی و دوبەرەکی، مەعلومە سەردەمانێک لە نێوان لایەنەجیاوازەکانی کوردستان شەڕو ئاژاوە ھەبووەو قسەش بەرانبەر یەک کراوە.
لە کۆتاییدا پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان سەرۆکی کۆمەڵ و سکرتێری گشتیی کۆچکردوی یەکێتی نیشتمانی ھەبوو