نوێترین

recent

25/12/2022

عودەی عبدلمهدی: بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار،%20مووچە بە دۆلار دابەش دەكرێت.

 عودەی عەبدولهادی كەسایەتی سیاسی عێراقی و بەشدار لە پرۆسەی حكوومڕانی عێراقدا رای گەیاند كە پێدانی %20ی موچەی فەرمانبەران بەدۆلار و حیسابكردنی نرخەكەی بە نرخی بانكی ناوەندی یەكێكە لە ئەگەرەكان كە لە هەفتەی ئایندە رەنگە پێشنیار بكرێ بۆ حكوومەت.


لە درێژەی قسەكانیدا ئەو سەركردە عەرەبییە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیا عێراقییەكان رای گەیاندووە كە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراقدا بووەتە مایەی نیگەرانی هاووڵاتیان ئەمەیش بەهۆكاری ئەوەی كە راستەوخۆ كاری كردووەتە سەر گرانی بازاڕ.
زیاتر ئەوەیشی گوتووە كە كۆمەڵێك بیرۆكە بۆ دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار هەیە، یەكێك لەوانە بریتییە لەوەی كە %20 بۆ %25ی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بدرێت و نرخەكەیشی بە نرخی بانكی ناوەندی عێراقی لەسەریان حیساب بكرێت.
بەپێی قسەی "عودەی عەبدولهادی" ئەم هەنگاوە راستەوخۆ دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی عێراقی مووچەخۆرن و بەمەیش نرخەكەی دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085