نوێترین

recent

26/12/2022

ساڵی نوێی 2023 ئەبێتە ساڵی بوژانەوە لەگوزەرانی خەڵکی کوردستان دا!؟


بۆچوون...
_ لەگەل ئەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق مستەفا کازمی حکومەتەکەی بە ٨ملیار دۆلاری یەدەگ تەسلیم بە سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق کرد. محەمەد شیاع سودانی کرد .
بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکانی دەست پێکی جوڵەکانی محەمەد شیاع سوادانی بێت. تموحی زیاترە و
گۆڕانکاری گەورەو بەرچاو لە پرۆسەی سیاسی و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان دا دەکرێت
سودانی دادگایی فیراڵی عێراق دەکاتە پەناڵی بڕیارەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان و لەو ڕێگاشەوە بەشێوازێکی نەرمتر داهاتەکانی نەوت وغاز وخاڵەسنوریەکانی هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
هۆکاری سەرەکی ئەمەش بوونی داهاتێکی زۆرە لەهەرێم لەگەڵ ئەوەش خەڵکەکەی لەقەیرانی دارایی سەخت دا ئەگوزەرێنن
سودانی بـە سوود لە تەجروبەکانی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و وەلائی خەڵکی کوردستان بۆ حکومەتی ناوەند هەوڵ ئەدات نوێگەریەکی جیاوازتر لەسەرۆك وەزیرانی پێشوو لەسیستەمی حوکمڕانی دابکات ئەم دەستەواژەیە بۆ هەموو سەرۆكێك ڕاستە سەرۆکێکی نوێ قەیران وکێشەکانی داهاتووی ئەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتی پێشووترو دەستکەوتەکانیش بۆحکومەتەکەی خۆی ئەژمار ئەکات.
سودانی ئەیەوێت بزماری خۆی لەپرۆسەی سیاسی عێراق دا وبەشێوەیەکی تۆکمەوجیاواز تر دابکوتێت،
بۆ ئەمەش سوود لە ئەوبۆشایی وکێشە چەند ساڵەی نێوان هەرێم وبەغداد ! لەگەڵ نەبوونی حومکڕانیەکی تەندروست لەهەرێمی کوردستان دا،
سەرەتایی جوڵەکانی سودانی حیزبە کوردستانیەکانی کردووە بەدووبەشەوە
*بەشێکیان پێیان وایە ئەگەر نەوت وغاز وداهاتی هەرێم بکەوێتە دەستی بەغداد قەوارەی هەرێم ئەکەوێتە ژێر مەترسیەوە
**بەشەکەی تریش پێیان وایە بۆ ڕزگارکردنی خەڵك لەقەیرانی دارایی وپێویئستە ڕێز لەبڕیارەکانی دادگایی فیدراڵی سەرۆك وەزیرانی نوێ بگیرێت وبخرێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە..
ئەم جوڵانەی سودانی بۆ ڕازیی کردنی خوارو ناوەڕاستی عێراقە.
بەپێی زانیاریەکان لەئێستادا سودانی گڵۆپی سەوزی چەند لایەن وکەسایەتیەکی هەرێم بۆ پێکراوە.. هەرئەوەش وای کردووە لایەنە سیاسی وکەسایەتیەکان بەجیا جیا سەردانی سەرۆك وەزیران بکەن.!
- سودانی بەناوی پارێزگاری لەسنورەکانی هەرێم هێز ڕەوانەی خاڵەسنوریەکان ئەکرێت بەڵام لەڕاستی دا تەنها بۆ کۆنترۆڵ کردنی خاڵە سنوریەکانە_بۆ ڕاستی ئەمەش ئێران وتورکیا ڕۆژانە خەڵکی کوردستان خەڵتانی خوێن ئەکەن بەڵام حکومەتی عێراق جگە لەئیدانە کردن هیچ هەنگاوێكی کرداری نەناوە .
پرسیار ئەوەیە ئایا ووڵاتانی ئیقلیم وئەمریکا تاکوێ پشتیوانی بڕیارەکانی دادگاو سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکەن!!؟
ئایا عێراق ئەتوانیت عەقدی 52 ساڵەی هەرێم وتورکا هەڵبوەشێنێتەوە؟ عادل عبدلمهدی داوایی لەدەسەڵات دارانی تورکیا کرد کەگرێبەستی ٥٢ساڵەی هەرێم وتورکیا ببینێت.ئەوانیش پێیان ڕاگەیاندبوو داوا لەهەرێمی کوردستان بکە
ئەوەی ئیستاش
لەسەر ئەرزی واقیع لەهەرێم ڕووئەدات خەڵكی لەحوکمڕانی دەسڵاتی کوردی ناوئومێدو توڕەو بێزار کردووە چوونـکە
هۆکاری سەرەکی بێ کاری وبێ مووچەیی ووەستانی بازاڕو ژیان بەگشتی لەئەستۆی دەسەڵات دارانی هەرێمی کوردستان دایە.
هـەرچەندە پێ ئەچێت بڕیارەکانی سودانی ودادگا لێکەوتەی ناوخۆیی وئیقلیمی بەدوای خۆی دا بهێنێت بەڵام ئومێد ئەکەین و
پێمان وایە سالی نوێ ببێتە ساڵی گۆڕانکاری مێژووی لەژیان وگوزەرانی خەڵكی کوردستان دا.
26/12/2022


Picsart-24-02-23-21-31-09-085