نوێترین

recent

26/12/2022

جەنگی تۆڵە کردنەوەی ئەوروپا لەکورد دەستی پێ کرد

 جەنگی تۆڵە کردنەوەی ئەوروپا لەکورد دەستی پێ کرد

خالید ڕەشید
ئایا ریکەوتە لە سوید بۆ جاری یەکەم لەمیژووی ئەم دیموکراتیەتە نمونەیەدا ٣کوردیان لەماوەی ئەم مانگەدا تەسلیمی تورکیا کردەوە؟
ئایا ریکەوتە کەسیکی دەرون ناساغی فەرەنسی لەناو سەدو پەنجا میللەتی جیاوازدا جو ٣ کوردی کوشت؟وەکو لە تەمسیلکەی ئەحمەد جۆلادا منالی کابرا لەدوکانی درواسیکەیان ٣مۆزی خوارد باوکی بەدوکاندارەکەی وت ببورە کورەکەم شێتە وتی باشە گەر شێتە بۆجی پیاز ناخوا؟ئەم فەرنسیەش لەناو ئەو هەموو میللەتەدا بۆ پەلاماری کوردی دا،تاقەتم نیە باسی ئەو نمایشە حیزبیە بکەم لەپاریس کرا کەدورو نزیک پەیوەندی بە گەلی ستەم لێکراوی کوردەوە نەبوو،بەکورتیو بەکوردی لەسەدەی یانزەوە ئەوروپاو ڤاتیکان لەکورد پرن چونکە کوردیک گەورەترین سوپای حولەفای ئەوروپی شکاندوە،کە سوپای خاچ هەلگرەکان بوون کەبریتیبون لەهەموو نەتەوەکانی ئەوروپا بەسەرکردایەتی پاپای رۆما،کاتێک ئەم لەشکرە شکستە گەرانەوە بۆ ئەوروپا پاپای رۆما،لیی پرسین چۆن بوو شکان، ئیوە گەورەترین هیز بون؟ وتیان دوژمن هیجگار بەهیز بوو،لیی پرسین کی بوو سەرکردایەتی ئەو جەنگەی دژی ئیوە کرد؟وتیان کوردێکی چاو نەترسی هیجگار بلیمەتو ئازا بوو،لەهەموشی ترسناکتر زۆر میهرەبان بوو،دیلو ئەسیرەکانی نەدەکوشتین،سەرکردەیەکمان نەخۆش بوایە دەرمانی بۆ دەناردین،کاتیک جوە ناو ئورشەلیم ووتی ئیمە ئیرەمان رزگار نەکردوە بۆ ئەوەی خەلکی ناموسلمان بچەوسینینەوە بەلکوو هەر نەتەوەو ئاینو ئاین زایەک بەو پەری ئازادیەوە مافی پەیرەو کردنی ئاینو ژیانی خۆیان هەیە،بۆیە نەمان توانی بەرەنگاری نەجەگی بینەوە نەبیرو باوەری،ئالێرەدا پاپای رۆما دوعای غەزەب لەکورد دەکاتو دەلێت هەتا هەتایە نایەلم ئەم میللەتە ببن بەهیچ،بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە جگە لەهاوکاری مرۆۆیی وبەکار بردنی کورد وەکو تفەنگ چی هیچ ریگەیەکی دیکە بەئازاد بونمان نادەنو ئەوە بەئاشکرا دژایەتی کورد لەسەرتاسەری ئەوروپا بۆتە دیاردەیەکی هیجگار ترسناک.هەر لە قوتابخانەکانەوە هەتا شوین کارو دادگاکان یاسایەکی تایبەت دژ بەکورد بەکار دەبەن ،قور بەسەر ئەو کوردەی لەئەوروپا توشی کیشە یەک ئەبیت یا بەرکەوتنیکی دەبیت لەگەل یاسادا،هاورزمانیکم توشی کێشە بوبو لەگەل خیزانە سوریەکەیدا، ژنە بەدرۆوە وتبوی دوام کەوتوە ،ئەویش سەلماندبوی کەدرۆ ئەکات،بەلام حاکمەکە وتبوی راستە تۆ ئەو رۆژە لەو جیگەیە نەبویت بەلام چونکە کوردیت ریگەی تێ ئەچێت،بەکورتی هێرشی تۆلەی سەدەی یانزە ئیستا دەستی پێ کردوە تۆلەیان بەسەبرە ئەما بەزەبرە ،ئەوەی ئیستا بەسەر کوردا گوزەر دەکات لەئەوروپای دیموکراتی زۆر ترسناکترە لەو کارەساتەی بەسەر جوەکانی جەنگی دوەهەمی جیهانی هات.تیبینی هاورییەکی خۆشەویستم لەولاتیکی ئەوروپی لەم رۆژانەدا خەلاتیکیان داوەتێ خەلاتەکە خاچێکە کردویانە بەسنگیا،ئەوەش هەر جۆریکە لە تیگەیاندنی ئیلیتی کوردی کە ها فەرمون ئەوەش خەلاتی ئیمە بۆ ئیوە خاچیکە دەبێت زۆر مەمنونیش بن،جەنگی خاج هەلگرەکان بۆ سەر رۆژهەلاتی ناوین بەردەوامە بەلام بەداخەوە دەبێت کورد باجەکەی بدات.هەتا ئەمرۆش ئالای زۆربەی ولاتانی ئەوروپی هەر ئەو خاچەیە هەر لەنەرویجو سویدو فینەلنداوە تا دەگاتە بەریتانیاو ...هتد



Picsart-24-02-23-21-31-09-085