
وەک نرخی خەرجکردنی بانکی ناوەندی، هیچ بڕیارێک نیەو نابێت بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلا.. ئێستا ڕۆژانە نرخی (١٠٠ دۆلار) بە (١٤٦ هەزار دینار) دەفرۆشرێت.
ئەی کەواتە: هۆکاری دابەزینی بەهای دینار چیە؟
بڕی خستەنەڕوو( فرۆشتنی) دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.. ئەم بڕە زۆر زۆر کەمترە لەو دۆلارانەی بۆ کڕینی کاڵا دەبرێتە دەرەوەی عێراق.
بۆنمونە: چوارشەم (٨٦ ملیۆن دۆلار) و (پێنج شەم ٦٦ ملیۆن ) دۆلار فرۆشراوە.
کۆی هەفتەی پێشوو (٢١٨ ملیۆن دۆلار) بەشێوەی کاش و (١٢٦ ملیۆن دۆلار) بەشێوەی حەواڵە لەلایەن بانکی ناوەندیەوە فرۆشراوە..کە بەراوردی بکەین بە چوار مانگ پێش ئێستا بە ئەندازەیەکی بەرچاو کەمی کردوە.
بەپێی زانیاریەکان فشاری ئەمریکا هەیە لەسەر حکومەتی عێراق بۆ کەمی خستنەڕوو، گومانەکانیش پێدەچێت ڕۆشتنی دۆلار بێت بۆ ئێران.
پێدەچێت ئەم چەند ڕۆژە بەهای دینار بەم شێوە بمێنێتەوە.. تاوەکو حکومەتی عێراق و ئەمریکا ڕێککەوتن دەکەن و بڕی خستنەڕوو زیاددەکات.
بۆیە: ئەم زیادبوونە پلانی بانکی ناوەندی عێراق نییەو نرخی جێگیری هەر (١٠٠ دۆلار) دەکاتە(١٤٦ هەزار دینار) ..