
بەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر ئێران لە ڕێی چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشی كردە سەر كۆمەڵە و چەند مووشەكێك لە هێرشەكەدا بەكار هاتوون، دوو بارەگای ئەو حزبەی بە تەواوی وێران كردووە.
ئەمڕۆ شەموو یەكی تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە "سایتی وشە" لە كۆمەڵە دەستی كەوتووە و بڵاویکردۆتەوە ، سوپای پاسدارانی ئێران بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان "درۆنی خۆكوژ"، هێرشی كردە سەر بنكە و بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسەر سنوور، بە دیاریكراوی چیای هەڵگورد.
ئەوەیش هاتووە، هێرشەكە دوو بارەگای كۆمەڵەی كردووەتە ئامانج و هاوكات لەگەڵ تەقینەوەی درۆنەكان، چەند مووشەكێكیش ئاراستەی بنكەكانیان كراون و دوو بارەگای ئەو حزبە لەو شوێنە بە تەواوی وێران كراون.