
دواى كۆبوونه‌وه‌ى تیمى حكومه‌تى پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، گۆڕان چه‌ند پۆستێكى نوێ له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، هه‌ردوو تیمى حكومى پارتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ژماره‌یه‌ك پۆستى دیكه‌ى له حكومه‌ت وه‌رگرت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، له دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو تیمى حكومه‌تى پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى به‌شێكى دیكه له رێككه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر پێدانى پێنج پۆستى دیكه به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
بەپێی زانیارییەكان ، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر دانانى به‌هرۆز عەلى، وه‌ك راوێژكار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و هادى ئه‌كره‌م، راوێژكار له وه‌زاره‌تى دارایى و هه‌ڵۆ چاوشێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ره‌زا جه‌بار، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى بۆ به‌دواداچوون و ته‌فتیش له وه‌زاره‌تى ئاوقاف و كاروبارى ئاینى و پێشڕه‌و بابه شێخ، راوێژكار له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان.