نوێترین

recent

19/09/2022

تەحەدایەکی نوێ لە شاسوار عەبدولواحیدەوە بۆ حکومەت




شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:

تەحەدای حکومەت دەکەین، بەیەک مانگ تونێلی دەربەندیخان دەیکەین بەجوانترین تونێل 

ئەمە فلیمی ترسناک نییە، تونێلی دەربەندیخانە، سێ ساڵە دەڵێین ئەو تونێلە چاک دەکەین، هەمو جار ئێمە پۆستێک دەکەین، حکومەت درۆیەک دەکات و دەلێت خەریکی دەبین و نۆژەنی دەکەینەوە

کاکە … برا .. هۆۆۆۆۆۆ حکومەت … ئیشی جوان بە ئێوە ناکرێت برا ، حوکمڕانی بە ئێوە ناکرێت، لێمان گەرێن بە مانگێک ئەو تونێلەت بۆ دەکەم بە تونێلێکی نێو دەولەتی و جوان کە هەمووان حەز بکەن برۆن سەیری کەن، نەک نەوێرن پێیدا تێپەڕ بن. 

کاکە تاقیمان بکەنەوە ، بزانن راست دەکەین یان نا ، بهێڵن با سبەی دەست پێ بکەین بزانن چ نمونەیەکی جوان پێشکەش دەکەین لە پرۆژە و خزمەتی شارەکان

بەس بەخوا ئێوە هی حوکمڕانی نین ، ئێوە هی ئەوەن دەستێک کۆنکەنتان بدرێتە دەست و لە ژورێک بۆخۆتان خەریکی گەعدە و کۆنکەن بن، جار جار دوو فشەی خۆشیمان بۆ بکەن
Picsart-24-02-23-21-31-09-085