نوێترین

recent

20/09/2022

لە پرسگەی هاتوچۆی هەولێر بە بەرچاوی چوار پۆلیسەوە دزیم لێکرا




سەرباز ساڵح، بەڕێوەبەری دیجیتاڵ میدیای وشە، لە ئەکاونتی خۆی نوسیویەتی: ئەمڕۆ چوومە مروری هەولێر بۆ بە ناوكردنی سەیارەیەك، لە پرسگە وتیان پاكەت و چەرخ قەدەغەیە، منیش لەو لۆكەرەی بە دیوارەكەوە هەڵواسرابوو، دامنا، دوای 20 دەقە پەنجەمۆرم كرد و هاتمە دەرەوە، سەیرم كرد چەرخەكەم دزراوە.

چەرخەكە "زیپۆ"یە، جگەرەكێش لە قیمەتەكەی دەگەن و بای 150 دۆلارە و بە دیاری بۆم هاتبوو، بە چوار مروری پرسگەكەم وت، چەرخەكەم نەماوە، وتیان ئاساییە لێرە شت دەدزرێ، پەكو لەو نابەرپرسیارێتی و بێ ئینتیماییە، هەر حەپەسام، لە ژوورێكدا چوار پۆلیس هەبێت و دزی بكرێ، ئیتر لەوێوە وەڵامی ئەوەیشم وەرگرت كە بۆچی شەقامەكانی هەولێر هەمیشە فەوزان و هیچ سیستمێكی تێدا نییە و شۆفێر تەنانەت بە پانیش دەڕوات، ئاخر مرور ئینتیمای بۆ دوو مەتر ئەولای خۆی نەبێ لەیەك ژووردا، لە كوێ دەزانێ شار چییە و یاسا چۆن جێبەجێ دەكرێ.

دەیانوت بۆ نەتداوە بە ئێمە بۆت هەڵگرین، لە كاتێكدا ئەو قسەیەت پێ ناڵێن كە دەچیتە ژوورەوە، تەنیا دەڵێن چەرخ قەدەغەیە، بۆیە سەر زەوی ژوورەكە پڕە لە پاكەت و چەرخ، بەڵام من ئسوڵییەن خستمە ناو لۆكەرێك كە بەقەد دیوارەكەوە هەڵواسراوە و شوێنەكەیشی ئەمینە.
 
وتیان بڕۆ سەیری كامێرا بكە، لە تابقی دووەمە، چوومەوە ژوورەوە پێنج شوێنیان پێ كردم و هیچیان كامێرای لێ نەبوو.

بیرم لەوە دەكردەوە كوردی رۆژهەڵات بە گژ دڕندەترین ستەمكاردا دەچێتەوە بە هێزی ژن، لێرەیش پیاوانی یاسا بەردەمی خۆیشیان ناپارێزن و لە سایەی ئازادی و نەبوونی سزای ئیداری، تەنیا گیرفانیان دەبینن و هیچیتر.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085