نوێترین

recent

20/09/2022

تەیموری ئەنفال : بافڵ تاڵەبانی دەبێتە سەڵاحەدینی ئەیوبی




تەیموری ئەنفال:

هەر وەک چۆن سەڵاحەدین ئەیوبی قودسی ڕزگار کرد لەدەستی کوفر و کافرەکان سەروەری گەڕاندەوە بۆ ئومەی ئیسلامی ، پێویستە بەهەمان شێوە بافڵ تاڵەبانی گەرمیان ڕزگار بکات لە ژێر دەستی دزو جەردەو خۆفۆرۆشان و سەروەری بگەڕێنێتەوە بۆ گەرمیان ، کە بە دەیان ساڵە دەستیان خستوەتە بینەقاقەی گەرمیان و گەرمیانیەکان و هەمو خێرو بێرێکی ئەو گەرمیانە خێر لەخۆ نەدیوە دەدزن و سەروەت و سامانی بەتاڵان دەبەن ، خەڵکی گەرمیان هەر لەدێرزەمانەوە خۆ نەویستانە و بەبێ بەرامبەر پشت و پەنای هەموو شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکان بوە و قوربانیەکی زۆری داوە لەو پێناوەدا و بەهەزاران ڕۆڵەی خوێن گەرمی بەخشیوە بەو خاکەو لە پێناو ئەوەی ئەمڕۆ بەردەستە لە هەرێمی کوردستان ، هەر لە ئەنفال و خاپور کردنی شارو شارۆچەکەو لادێکانی، شەهید کردن و عیدام کردنی گەنجانی گەرمیان لە ئەمنی عامەی بەغداد و بەهەزاران ڕۆڵەی زیندانی کراوە ، و لەژێر ئەشکەنجەو لێدان گیانیان بەخت کردوە ، بۆیە خەڵکی گەرمیان لەوە زیاتر بریندار مەکەن ،  
ئەم هەنگاوانەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بوە بە مایەی دڵخۆشی لای گەرمیانیەکان ، و ڕۆژانە بەدەیان کەس پەیوەندیمان پێوەدەکەن بەو پەڕی دڵ گەرمیەوە خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن ئەڵێن ئامادەین دەست و قاچیان ماچ بکەین بۆ ئەم چاکسازیەی کە دەستیان پێکردوە ، و ئێمەی زوڵم لێکراو ڕزگار دەکەن لەژێر دەستی ئەم هەموو مافیاو دزو تەلبڕو مانگا دزو فافۆن دزو نیشتمان دزو سەرانە وەرگرتن و داگیر کردنی مەرزەکان و هەموو داهاتێکی ئەو گەرمیانە ، 
 بۆیە پێویستە ئەم هەنگاوی چاک سازیە و پاک سازیە بەردەوام بێت کە بوە بەمایەی دڵخۆشی لای خەڵکی ناوچەکە ، نەک هەر بۆ ماوەیەکی کاتی بێت ، 
پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت ئاش و تەنوور بەنۆرە. بەنۆرەش بێت ئیتر ئێستا نۆرەی ئێمەیە ، نۆرەی ئەوان دزی و خیانەت و گەندەڵی تا بینەقاقەیە ، نۆرەی ئێمەش چاکسازی و گەندەڵکاران تا بەردەمی دادگایە ، وە خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال کراوەکانە .
لە ئەمریکاش وتەیەک هەیە ئەڵێت  
ماسیە بچوکەکە ئازاد بکە بۆ ئەوەی ماسیە گەورەکە بگریت 
 بەڵام من دەڵێم ماسیە بچوکەکە ئازاد مەکەو ماسیە گەورەکەش بگرە .
تەیمور ئەنفال 
شەهیدی زیندوو .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085