نوێترین

recent

21/09/2022

کۆنگرەی پارتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سێكسی تێکەوت




پاراستن ڤیدیۆیی سێكسی وەك هەڕەشە لە ململانێكانی كۆنگرە پارتی بەكار دەهێنێت.

دەزگای پاراستن فایلی تایبەت بە دۆسیەی ڕەوشتی بەرپەرسانی حزبەكەی لە ململانێكانی كۆنگرەدا بەكار دەهێنێت.
لە كۆبونەوەی نهێنی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی/ هەڵەبجەی پارتی ، باڵی نێچیرڤان بارزانی،باسی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سێكسی كارەكتەرە بەهێزەكانی باڵی نێچرڤان بارزانی دەكرێت لەلایەن دەزگای پاراستنەوە.

بە وتەی ( و . م . ر) لە ژمارەیەكی تایبەتەوە چەند پارچە ڤیدیۆیەك رەوانەی مۆبایلی كادیری پێشكەوتوو باڵی نێچیرڤان بارزانی كراوە كەتێیدا هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە بەردەوامبێت لە هەوڵەكانی بۆ سەرخستنی ئەندامانی باڵی نێچیرڤان بۆ كۆنگرەی پارتی، هاوشێوەی ئەم ڤیدیۆیانەی بۆ ڕەوانەكراوە لەسەر خودی خۆی و كەسە نزیكەكانی بڵاودەكرێتەوە.

سەرچاوەی زانیاری باس لەوە دەكات، تەواوی مۆبایل و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیان لەلایەن تیمی ئایتی پاراستنەوە هاك كراوە و كۆی پەیوەندی و زانیارییەكانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085