نوێترین

recent

19/09/2022

لەشکری تایبەتی گوڵانی سەر بە پارتی بۆردومانی گوندی بناوی سەر بە خەلیفانی کرد





بەهۆى بۆردومانى هه‌ڵه‌ى لەشكری تایبەتی گوڵان لە چیای بەنی هەریر له‌كاتى مه‌شقى سه‌ربازى، دایك و كچێكی دانیشتووی گوندی بناوی لە سنوری شارەدێی خەلیفان برینداربوون و زیانی ماددیش بەر چەند خانویەكی هاوڵاتیان كەوتوە، هێزە ئەمنیەكانیش دەوری نەخۆشخانە و گوندی بناویان گرتوە و ڕێگە بە ڕوماڵی ڕۆژنامەنوسان نادەن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، ژمارەیەك لە هێزەكانی لەشكری تایبەتی گوڵان ، لە چیای بەنی هەریر مەشقی سەربازی و مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدەن، بەڵام بەهەڵە چەند گولە هاوەنێك و گولە دۆشكەیەك ئاڕاستەی گووندی بناوی سنوری شارەدێی خەلیفان دەكەن، بەهۆی ئەم بۆردومانه‌ هه‌ڵه‌یه‌وه‌ دایك و كچێك بریندار دەبن و ئێستا لەنەخۆشخانەی خەلیفان چارەسەر وەردەگرن و برینەكانیان سووكە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ، گولە هاوەنەكان بەر ماڵەكان كەوتوون و جگە لە برینداربوونی دوو كەس، زیانی ماددیش بەر خانووی هاوڵاتیان كەوتووە، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشدا كە هێزە ئەمینەكانی سنورەكە چونەتە گووندی بناوی و هەروەها لەبەردەم نەخۆشخانەی خەلیفانیش بڵاوبونەتەوە و ڕێگە نادەن ڕۆژنامەنووسان ڕوماڵی ڕوداوەكە بكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085