نوێترین

recent

24/09/2022

د. ئەحمەد کەرکوکی :کاك پێشەوا ئێوە لە ناڵیش دەدەن و لە بزماریش



د.ئەحمەد کەرکوکی بانگخواز، لە فەسیبووکی تایبەتی خۆی دەڵێت: "دوێنێ شەو بەیاننامەیەکی پێشەوا هەورامانیم بەرچاوکەوت سەبارەت بە پڕۆژەیاسای تووندووتیژی خێزانی گوایە وتوویانە ناهێڵین هیچ یاسایەکی دژ بەئیسلام لای ئێمە تێپەڕ بێت."
دەشڵێت: تا ئێرە جێی دەستخۆشی و دڵخۆشیە بەڵام ئەم دڵخۆشیە زۆر نەخایاند تا لیستێکم بینی زۆر بەڕوونی واژووی جەنابیان و هاوڕێکانی کە زۆرینەبوون لەسەر پڕۆژەیاساکە هەبوو! ئیدی نازانم چی وایکردووە شەرمنانە ڕوونکردنەوەو بەیاننامە دەربکەن و پاڵپشتی خۆیان بۆ میللەتی مسوڵمان دەرببڕن، ئەم سیاسەتە پێی دەڵێن لەناڵیش دەدەن و لەبزماریش کە لە دوو حاڵەت بەدەر نیە:
یەکەم/ یان ئەوەتا پڕۆژەیاساکەی نەخوێندووەتەوەو لەپاش ئەوەی هەڵڵای بەدوای خوێداهێنا ئەوسا زانییان چ کارەساتێکی بەدواوەیە.
دووەم/ یان پێشتر زانیویانە و بەدەستی ئەنقەست واژوویان لەسەر کردووەو ئێستا فشاری خەڵکی وایکردووە پەشیمان ببنەوە.
وتیشی "لەهەردوو حاڵەتەکەدا من عەیب و شوورەییەکی زۆر دەبینم چونکە مەترسیدارە مرۆڤ خاوەنی مەبدەئی خۆی نەبێت و لەکوێ با هەبوو شەن بکات، دەزانم یاساکە لە2011 وە دەرچووە بەڵام ئێستا بڕگەی تری بۆ زیاد دەکرێت کە سەرجەمی دژی بنەماکانی دینی ئیسلامە و هیوادارم لەکۆی پڕۆژەیاساکە پەشیمان ببنەوە تا ئێمەش پڕبەدڵ دەستخۆشیان لێبکەین، بەڵام بڕواتان بێت لە دێڕێکدا بڵێی (هیچ یاسایەکی دژ بەئیسلام لای ئێمە تێپەڕ نابێت) چونکە خەڵکێکی زۆریان زویرکردووەو دەیانەوێ تا هەڵبژاردن ئەنجامنەدراوە ئاشتیان بکەنەوە! پاشان لە دێڕەکەی دوای ئەوە بڵێت ئەو پڕۆژەیاسایە خزمەتی هەمووان دەکات چونکە خاوەنەکانی ئەم جۆرە یاسایانەتان لێ ڕازی دەبن! من بەم دوعایە ناڵێم ئامین."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085