نوێترین

recent

24/09/2022

ده‌وڵه‌تی یاسا: "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی پێكده‌هێنین



سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وەك شەش لایەنی سەرەكی كە كاریگەریان لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە، "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" پێكده‌هێنن به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.

عادل مانع سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، رێككه‌وتن كراوه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ پێكهێنانی "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت"، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌كانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده‌، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كوتله‌ی بابیلۆن) كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه‌.

دواجار پرسی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ به‌ رێككه‌وتنی زۆرینه‌ی سیاسی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای پێكھێنانی ئه‌م ھاوپه‌یمانییه‌، دواجار پرسی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ به‌ رێككه‌وتنی زۆرینه‌ی سیاسی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ یاخود دو رۆژی دیكه‌، به‌فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت وه‌ك گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی".

رێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق
پێشتریش، مه‌حمود حه‌یانی سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندبو، "رێككه‌وتن هه‌یه‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌، هه‌روه‌ها كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك ئه‌م دانیشتنه‌ ئه‌نجامبدرێت و په‌رله‌مان كاره‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085