عەلی حەمە ساڵح:
بە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دانیشتوی هەرێم بەقەد نەدیم زەهاوی لە نەوتی کوردستان سودمەند نەبون
رۆژنامەی (میرەر)ی بەریتانی لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە" زەهاوی 1.3 ملیۆن پاوەندی لە كۆمپانیایەكی نەوت دەستكەوتووە لە كاتێکدا كە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بووە، توانیویەتی داهاتەكانی ئیشی دووەمی بە شاراوەیی بهێڵێتەوە لە ژێر پەردەی كاری پەرلەمانتارییدا".
نەدیم، بە دەوڵەمەندترین وەزیرو پارلەمانتار دادەنرێت لە مێژووی بەریتانیادا، خاوەنی زیاتر لە (100 ملیۆن) پاوەندی ئاشكرایەو، موڵكو ماڵیكی زۆریشی كردووە بە ناوی (لانە سائیب)ی هاوسەرییەوە.
