بەفەرمانی مەسعود بارزانی سوکایەتی بە کەسە نزیکەکانی ئەدهەم بارزانی دەکرێت..
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ماڵپەڕی تەڤدا پرێس بڵاویکردەوە لەکاتی داخلبوون و هاتنەوەیان بۆ کوردستان لە ئێرانەوە کوڕ و کەسە نزیکەکانی ئەدهەم بارزانی بەفەرمانی مەسعود بارزانی بێ ڕێزی و سوکایەتیەکی یەکجاریان پێکراوە و وەک گومانلێکراوێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حاجی ئۆمەرانەوە مامەڵەیان لەگەڵکراوە ، ئەم بێڕێزیەش لەبەرچاوی خەڵک ئەنجامدراوە و تاوەکو وانیشانبدرێ گومانلێکراون .
تەڤدا زانیویەتی لە ٢٨-٨-٢٠٢٢ ئەم ڕووداوە ڕوییداوە و کەپێکهاتبون لە
١- ھیڤی ئەدھەم بارزانی
و ھەڤیار ھیڤی کوڕی
٢- ھێدی ئەدھەم بارزانی و خێزانەکەی
٣ - ھێڤار ئەدھەم بارزانی و خێزانی و هاوکات سێ کەسی دیکەیان لەگەڵدابووە.
جێگای ئاماژەیە کوڕێکی ئەدهەم بارزانی هاوەڵزاوای مەسعود بارزانیە بەڵام دژایەتی مەسعود بارزانی بۆ نەیارەکانی هیچ نزیکیەک ناخوێنێتەوە و بە درێژایی ژیانی بەردەوامبووە و وەک پیشەیەکی خودی مەسعود بارزانی لێهاتووە ، ئەم جۆرە مامەڵەیە دوای ئەوەهات کە لەماوەی ڕابردوو بەهەمان شێوە لەکاتی گەڕانەوەی ئەدهەم بارزانی لەئێرانەوە بۆ کوردستان ڕێگری لێکراو وەک گومانلێکراو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە مامەڵەی لەگەڵکرا بەڵام ئەدهەم بارزانی ئەم بێ ڕێزیەی پێ قبوڵنەکراو ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە کوردستانی باشور و لەئێستادا لەکوردستانی ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە کەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ماوەیەکە ئەدهەم بارزانی لەدۆخی ئێستای کوردستان نیگەرانە و تایبەتتر لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ئەدهەم بارزانی ناڕەزایەتی خۆی لە بەشێک لە پێشهاتەکان خستەڕوو و هەڵسوکەوتی سەرانی دەسەڵاتی کوردی وەک پێویست نەزانی بەرامبەر ئەو ڕوداوە نەخوازراوانەی کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا دێت .
