نوێترین

recent

02/07/2022

بۆ کچە بەناو مۆدێلەکان




بۆ کچە بەناو مۆدێــلەکان
#کۆمەڵایەتــــــی
هۆکار وفاکتەی سەرەکی هەڵکشانی ڕێژەی تاوان وجیابوونەوەی هاوسەران و لێك ترازانی  پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و خاپور کردنی ئایین و ئاداب وخێزانی کوردین؟
-هەرێمی کوردستان بەگشتی بەقەیرانێکی سەختی ئابوری وکۆمەڵایەتی دا تێ ئەپەڕێت"
بێ مووچەیی وبێکاری و نەبوونی ئاو کارەباو ڕێگاوبانی پێویست  تەنگی بەخەڵک وتاکی هەرێم کوردستان تائاساتی خنکاندن هەڵچنیوە لەولاشەوە 
 پۆلێك بازرگانی سیاسی و گەندەڵ لەپڕ ئەبنە خاوەنی ملیارات دۆلار و ڕۆژانە کرێکاریەك بەخەڵك ڕەوانابینن  ئەوەشی هەیە لەخزم وچەلاو خۆرەکانی خۆیان داکۆ کراوەتەوە  بەگشتی ودام ودەزگاکانی هەرێمی کوردستانن ی ئەتوانین بڵێین ژیان بەرەو ڕاوەستان ئەچێت 
 کۆچی گەنجان تادێت بەرەو زیاد بوون ئەچێت لەوەش ترسناکتر ڕۆژ دوای ڕۆژ ئینتیمانی نەتەوایەتیبەرەو کاڵ بوەنووە کۆتایی ئەڕوات.
تائێرە بابەتێکی گشتی یەو حکومەت ولایەنی پەیوەندیدار لێی بەرپرسن"
کۆمەڵگایی کوردی کۆمەڵگایەکی زۆرینە موسڵمانن  بوونی (کوڕو کچە مۆدێلەکان) بەم کۆمەڵگایە نامۆن و بستە بەڕەیەك نیە جێگای ئەوانی تیاببێتەوە 
بەڕێزان : ئەوەی کچە مۆدێلەکانی کوردستان ئەیکەن و لەهیچ ووڵاتێکی جیهان ئەم شێوازە لەبەناو مۆدرێنە بوونی نیە" بەچاوی خۆتان لەگرتە ڤیدیوکان ومیدیا مۆدیلیستەکان ئەبینن چۆن کراون بەژمارەو پارەیەکی خەیاڵی لەڕیکلامی جەستەو کۆمپانیاکانی فرۆشیاری بابەتی سێکسی ونایاسایی وناتەندروست چۆن هەڵتۆقیوون" گوومان نیە لەوەی کەسایەتی حیزبی وحیزب ودەزگایی تایبەت مەند لەپشت ئەم  بەر بەرەڵاییـەن کەکۆمەڵگایان توشی ئیفلیجی ولەناوچون بردووە،هیچ بەهایەکیان بۆ تاکی کوردی خێرلەخۆ نەدیوو نەهێشتۆتەوە هەربۆیە خەڵك ئاواتەخوازی بەدیلی هەموو حوکمڕانیەکە لەبەرامبەر ئەم نادادیەی ڕؤژانە بەرۆکی بەخەڵك گرتووە
بۆ كچەمۆدێلەکان هۆکاری هەڵکشانی تاوان و هەڵکشانی ڕێژەی تەڵاقی ناو دادگاکان و ئالوودەبوونی گەنجی کورد بەمادەی هۆشبەر کە مردنێکی لەسەرەخۆیە بۆ ئەو کەسەی ئالودەی مادەی هۆشبەرو قومار ئەبێت 
لەبەڵگەکان هەن کچە مۆدێلەکان  سەرچاوەی سەرەکی  :
-فرۆشیاری مادەی هۆشبەر
-ریکلام کردن بەجەستەیان لەپێناو دابین کردنی بازاڕی ناوخۆو ئۆنلاین  بۆ دەوا سێکسیەکان لەکاتێك دا هیچ وەسفەیەکی پزیشکی تێدانیە ئەمە لەکاتێك زیانی تەندروستی هەیە لەهەمان کات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەرونی تاکی کورد هەیە 
-حەزی سێکسی یەکێکە لەخەسڵەتەکانی مرۆڤ ئەمانە دێنە سەرمیدیاکان وبەجلی نیمچە ڕووتیەوە کڕیار بۆ لەش ولاریان پەیدا ئەکەن کڕیارەکانیش تەنها بەرپرس وئەوانەن بەشێوەیەکی ناتەندروست هەڵتۆقیون بوون بەملیۆنێر ئەمەش بەهەمان شێوە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەنجی هەرێم هەیە" ئەگەر کچێك خاوەنی لەش ولارێكی ڕێك وجوانیەکی تایبەت بێت کاتێك بینەری ئەمانە ئەبێت ئەزانێت بەخوێندن وکاری پیشەیی خۆی ناگات بەوان زۆر جار کچان بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن لەکەمترین کات دا هەوڵ ئەدەن بە هەمان ڕێچەکەی سەقەت ونالەباری كچەمۆدیڵەکان تێ پەڕن .کاریگەریەکی هەرەخراپ لەسەر دەرونی گەنجەکان بەجێ ئەهێڵێت نموونەیەکی ئاسایی گەنجێك ڕۆژێك ١٢ کاتژمێر بلۆك کاری وکرێکاری ئەکات بەبڕی پارەیەکی زۆر کەم بەڵام کاتێك ئەبینێت هاوتەمەنەکەی ئەو لەماوەیەکی کورت دا بووە بەخاوەنی هەموو پێداویستیەکی ژیان لەم حاڵەتە  گەنج چی لێ بەسەر دێت"؟
"بۆ تێرکردنی حەزو ئارەزویی سێکسی پەنابۆ تاوانکاری ئەبات تا بڕێك پارەی دەست بکەوێت خۆی پێ تێربکات ئیتر ئەمەش هەندێك جار بەڕوداوی دزی وکوشتنی لێ ئەکەوێتەوە 
گەنج بەهیچ شێوەیەك ئینتیمایی نەتەوایەتی نامێنێت وبەئێجگاری بڕوای بەهیچ شێوەیەك ىڕوای بەهیچ قەوارە دەسەڵاتی کوردی نیەوبگرە بەدوژمنی سەرسەختی خۆی ئەزانێت چوونکە دژی حەزو ئارەزوەکانی ئەوەو لەبەرژەوەندی چەند لەش فرۆش وکوڕە بەرپرسێك دایە بۆیە ناچارە پەنا بەرێتە بەر قومار وبەکارهێنانی مادەی هۆشبەر تابۆساتێكیش بێت خۆی لەم نادادیەی کۆمەڵگایی تێدا خاپوروێران کراوە بدزێتەوە بەداخەوە ئەمە سەرئەکێشێت بۆ بەکارهێنانی بۆ ماوەیەك پاش ئەوە هەموو شتێك ئەکات لەپێناوی پەیدا کردنی مادەیەکی هۆشبەر (کاتێك ئەڵێم هەموو شتێك)لاتان ڕوونە 
--کچەمۆدێلەکان بەمانەشەوە نەوەستاوون  بوون بەمەنبەعی ساغ کردنەوەی مادەی هۆش بەرو کەل وپەلی سێکسی هەموو کارێکی نایاسایی 
لەهەمان کات هەرخۆشیان حاشا لەوە ناکەن و لەمیدیا وسۆشیال میدیاکان 
یاری گاڵتەجاڕی بەدەرونی گەنجانی کورد ئەکەن تائاستێکی ئابڕوبەرانە"
ئەڵێن بۆ ئیش نیەو ئێمە ئێشمان هەیەو لەماوەی ساڵێك خاوەنی ئۆتۆمبێلی گرانبەهاو شوقەو ڤێلاو ئاهەنگ سازی
پێچەوانەی ئەوەش بەگشتی خەڵك لەوپەڕی نەهامەتی لەخراپترین دۆخی ئابوری ودەرونی ونەخۆشی دا ئەناڵێنن.
بەشی دووەم و تێبینی گرنگ"
تایبەت ئەبێت لەسەر شێوازی نمایش کردنی ڤیدیو وێنەی نیمچە سێکسی کچەمۆدێلەکان وبەشێك لەچەند گروپێكی کوڕان بەوردەکاریە بڵاو ئەکەینەوە 
بۆڕاگرتنی ئەم بەر بەرەڵاییە پڕۆژەیەکی تۆکمەمان ئامادە کردووە لەگەڵ کەسانی  دکتۆراو وپڕۆفیسیورو نوخبەکانی ناوکۆمەڵگاو خەڵکی  خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی ودەرون ناسی وکەسانی سیاسی خاوەن ویژدانی زیندوو 
دادوەرە بەڕێزەکان ولایەنی پەیوەندیدار هاوکارمانن و ئێوەش لای خۆتانەوە چی وێنەو زانیاریەکی تایبەت بە فەسادی وئیفلاسی ولەباربردنی خێزان وڕەسەنایەتی کوردی هەرچیتان لایە بەنامە بۆمان بنێرن ویژدانی خۆتان ئاسودە بکەن.


عطا حاجی عەبدووڵلا 
02/07/2022
Picsart-24-02-23-21-31-09-085