
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لەسەر پشکی پارتی، بەهۆی گەندەڵی لە کارەکەی دوور خرایەوە
تا ئێستا خانویەکی ٦٠ دەفتەری و ئۆتۆمبێلێکی ١٦ دەفتەری و ١٢ دەفتەری نەقدی لێوەرگیراوەتەوە
بەپێی نوسراوێکی فەڕمی دەستەی دەسپاکی کە بەشێوەیەکی نهێنی لە ١٤ی ئاب دەرچووەو لای بوار پارێزاروە، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لە دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت دوای ئەوەی لیژنەی لەسەر پێکهێندراو لێکۆڵینەوەکان یەکلایی کرایەوە، دەرکەوت ناوبراو پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار هێناوەو سامانێکی زۆری ناشەڕعی کۆکردۆتەوە.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لەسەر بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە سزایی یاسایی لەسەر ناوبراو جێبەجێ کردووەو لە پۆستەی دووری خستەوە و وەک دۆسیەیەکی سزایش رەوانەی دادگا کرا.
بەپێی زانیارییەکان نابراو بەر لەوەی ئەم پۆستە وەربگرێت ماڵ و موڵکی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی ماوەیەک لەم پۆستە بەردەوام بووە بۆتە خاوەن موڵک و سامانێکی زۆر.