
کۆبونەوەی ئاوی دووبەی ودەستەخوشكـەکەی پاریس و شەختەو بەفرە بێ وێنەکەی سلێمانی بابان.
لـەنێوان شارەوانیەکانی هەردووشاری هەولێرو سلێمانی دا.
-خوێنەری بەڕێز ئەم بابەتە پەیوەندیدار نیە بەشارچێتی وجیاوازی ناوچەگەرێتی
بەڵکو جیاوازی ئیدارە دانـە لەنێوان دووپارێزگایی هەرێم دا
ئەوەی مەبەستمانە بڵێین بۆ جیاوازی لەنێوان شارەوانی وفەرمانگـەکانی شاری سلێمانی و هەولێردا ئەکرێت.
لەم زستانە کاتێك کەمتر لەچوار سانتیمەتر باران بارین (وەك خۆیان ئەڵێن ئاو کۆبوویەوە) بەداخەوە بەهۆی گەندەڵی وبێ ئینسافی بەرپرسان شاری قەڵاومنارە ژێر ئاو کەوت و زەرەروزیانێکی گەورە بەر هاوڵاتیان کەوت
ئەمە لەکاتێك دا لەشاری سلێمانی ودەڤەری سەوز زیاتر لە ١٢ سانتیمەتر باران باری بەڵام شارەوانیەکان هەرزوو پێش وەخت ئامادەکاری شەوڕۆژیان کردبوو بۆیە زیان بەرهاوڵاتیانی ناوچەکە نەکەوت!
فەشەلی شارەوانی هەولێر بەرامبەر شارەوانی سلێمانی تەنها لەکۆبونەوەی ئاودا نیە!
بەڵکو ئەو بەفرو شەختەی لەشاری سلێمانی ودەوروبەری باری
لەهەولێر بوایە دوور نەبوو کارەساتی دڵ تەزێن وزیانی گیانی وماڵی زیاتر لە ئاوکۆبونەوەکە زۆر زیاتر بوایە!!!
هێندەی ئێمە ئاگادار بین شارەوانی سلێمانی شەویان خستە سەر ڕۆژ بەردەوام لەهەوڵی پاك کردنەوەی شەقامەکان خوێڕێژ کردن بوون ئەمە لەکاتیك دا پێشتریش سەری مەنهۆڵەکانیان پاك کردەوە بۆ ئەوەی (ئاوی باراناو شەختە کۆنەبێتەوە)!!
ئەوەی شارەوانی سلێمانی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا کردی کەم وێنەبوو لەمێژویی شارەوانیەکان دا.
بیرمان نەچێت برایانی پۆلیسی هاتوچۆش دەورێکی هەرە ئیجابیان لەو کارەساتە سروشتیەدا بینی
لێرەوە پێویستە خەڵكی شاری سلێمانی ودەڤەری سەوز سوپاس گوزاری تیمەکانی شارەوانی شاری سلێمانی ودەڤەری سەوز بن.
بەداخەوە سەرکێشی هەندێك لەشۆفێران کەخۆ ویست بوو چەند پێکدادانێك ڕووی دا ئەوە لەکاتێك دا تیمەکانی شارەوانی پۆلیسی هاتووچۆ لەڕاگەیاندنەکانەوە ئاگاداریان کردبوونەوە کە لەماڵەکانیان بمێننەوەو شەقامەکان بەکار نەهێنن تاوەکـو شارەوانی خوێڕێژی شەقامەکان ئەکات وبەکەڵکی بەکارهێنان دێت
-*جیاوازیەکان زۆرن بەڵام ئێمە تەنها ئاماژە بەلایەنی ئەمنی(ئازادی ڕادەربڕین وخزمەتگوزاری ئەدەین
جێگای داخـە غەدرێکی گەورە لەدەڤەری سەوز ئەکرێت لەکاتێك دا لەهەموو ڕوویـەکەوە بەچەندین قات لەسەروی هەولێرەوە لەخزمەتی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان دان
جیاوازیـەکی بەڵگە نەویستی دیكەی نێوان دەڤەری سەوز زەرد
سەبارە بەئازادی ڕادەربڕین و لایـەنە ئەمنیەت
جێگای سەر سوڕمانە لەچەند ڕؤژی ڕابردوودا هاوڵاتیـەك ڕەخنەی ئاراستەی
سەرۆکی حکومەت کرد کەمتر لەچەند کاتژێرێك دەستگیر کراو هەر ئێستا هەوڵی داتاشینی تۆمەتن بۆ ئەو هاوڵاتیەو دوریش نیە زیندانی بەسەردا نەسەپێنن.
(ئەوە نموونەیەكی هەرە بچووك کراوەی نەبوونی ئازادی ڕادەربڕینە لەدەڤەری پارتی وبارزانی دا کە
(بەرگەی تەنها ڕەخنـەیەکی هاوڵاتیەکیان پێ نەگیرا ) پێچەوانەی دەڤەری سەوز پانتاییـەکی فراوانی میدیایی ئازادی ڕادەربڕین بەبێ سانسۆر فەراهم کراوە
لەڕابردووش دا بینیمان
تیرۆریستان دەستیان گەشتە لێواری باڵەخانەی ئاسایشی هەولێر وتەقینەوەیان تیا ئەنجام دا!
لەهەمان کات باڵەخانـەی پارێزگاری هەولێر بۆ چەند کاتژێرێك کەوتە دەست تیرۆریستانی داعش.!
پاش هەڵهاتنی فەرماندەکانی پارتی لەشەنگال تیرۆریستان هەستان ئەنجام دانی قەتڵ وعام وئەنفالێکی سپی بەسەر ئێزیدیەکان و پەلاماری شاری هەولێریان داو هێزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی هێرشەکەی داعشیان ڕاگرت و بەخوێنی شەهیدەکانیان هەولێرو مەخمووریان لەدەست تیرۆریستان ڕزگار کرد!
پێچەوانەی دەڤەری زەرد لەگەرمیان وجەلەولا پێشمەرگەو کوڕانی ئاسایش ودژەتیرۆر سینگینان نا بەئاگروئاسنی گەورە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەڵام لەسەنگەرەکانی ئەولاتر خەریکی ساز لێدان وکلیپ دەرکردن بوون!!
تیرۆریستانیان وەك دراوسێیەك ناو ئەهێنا!
لەگەرمەی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش دا هێزەکانی یەکێتی پێشڕەویەکانی تیرۆریستانیان ڕاگرت بەڵام میدیاکانی پارتی هەر ئەوکات لەبڵاو کراوەکانیان کەلای ئێمە پارێزراوە بەزمانێکی بازاڕی (یەکێتی دانەنیشت تا ٦پێشمەرگەی بەکوشت نەدا)
شارەوانیەکان لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی لەڕووی ڕاگەیاندنەوە کەمێك لاوازن ئەگینا سەرەڕای دروست کردنی گرفت لەلایەن
هەولێرەوە
ئەو خزمەت گوزاری ئازادی وئارامیەی لەدەڤەری سەوزدا هەیە کەم وێنەیە و لەهیچ شارێكی عێراق تائەم ساتە دابوونی نیە