
چۆن؟
کەی؟
کێ ئامادەبووە؟
بڕیاری چی دراوە؟
نهێنییەکانی ناو 2 کۆبونەوەی نهێنی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی تەنها لە #ئاژانسی_وڵات ەوە بزانە
بەپێی چەند زانیاریەك کە لەسەرچاوەی تایبەت و ئاگاداری ناو یەکێتی دەست #ئاژانسی_وڵات کەوتووە لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوو لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دوو جار پێکەوە کۆبونەتەوەو و پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆشیان ئەنجامداوە
بەپێی زانیاریەكانی #ئاژانسی_وڵات بە دروستی 2هەفتە پێش ئێستا لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کۆبونەوەیەکی دووقۆڵیان کردووە و باسیان لە چەندین پرس کردووە یەکێک لە پرسەکانیش کۆکردنەوەی هێزەکانی یەکێتی و گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی بووە بۆ ناو یەکێتی
هەروەها کۆبوونەوەی دووەم لە ژێر چاودێری ئەمەریکیەکان و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی و هەریەک لە شاڵاو و دەرباز کوڕانی کۆسرەت ڕەسوڵ بەڕێوەچووە
ئەوەی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دووەم دەست ئاژانسی ووڵات کەوتتوە ئەوەیە کە بۆجاری دووەم هاوسەرۆکان باسیان لە کۆکردنەوەی هێزەکانی یەکێتی دەرهێنانی هێزی چەکدار لە ژێردەستی بەرپرسان تاوتوێ کراوەو هەر چەند کاتژمێرێکیش دوای کۆبوونەوەکە بڕیاری گۆڕینی بەرپرسانی هێزی کۆماندۆ و لیوای ئاڵتونی دەرکراو کۆنتڕۆڵی ئەوهێزە لە ژێر دەستی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەرهێندرا و کوڕانی کۆسرەت ڕەسولیش ڕازی بوون کە لیواکانی ٣و٧ی تایبەت بەتەواوی بچنەوە سەرهێزەکانی ٧٠ بەومەرجەی هەر لیوا ئەیوب فەرماندەیی ئەو دوو لیوایە بکات
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گەڕانەوەی لاهور شێخ جەنگی کراوە بەڵام سەبارەت بەوەی بەهەمان پۆستی هاوسەرۆك یاخود پۆستێکی تر ئەوە بەنهێنی ماوەتەوە
هەواڵدەری هەواڵەکەی #ئاژانسی_وڵات ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەنجامی کۆبونەوەکان ئیجابی بوون و کۆبوونەوەی تریش ئەنجام دەدرێت کە تایبەتە بە ڕێکخستنەوەی یەکێتی
پێشتریش #ئاژانسی_وڵات لە چەند هەواڵێکی جیاوازدا ئەوەی بڵاوکردبۆوە کە زانیاری هەیە کۆی ڕوداوەکانی 8تەمموز پلانێکی هاوسەرۆکان خۆیانە،. هەروەك هەواڵی دروستکردنی هێزێکی تازەش هەبوو کە ئەوەش بەپێی زانیارییەکان بەشێک بوون لە پلانەکان
ئەوەی تا ئێستا ڕوون نییە و ڕوون نەبۆتەوە کە ئایا بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی تاکەی درێژە بەم پلانە دەدەن و کۆی مەبەستەکەیان چیە