
بۆبەڕێز /پافڵ جەلال تاڵەبانی
لەپێناو بەگەڕ خستنەوەی پڕۆژەو دروست کردنی هەلی کارو ڕەواندنەوەی سکاڵایی سەرمایەداران وهاوڵاتیانی دەڤەری سەوز
لەڕاستی دا
ئەوەی ئێستا لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری ڕووئەدات لەبەشێك لەشارەوانیەکان وفەرمانگەکان قەباحەت بارە وسزایەکی قورسی ئابوری وبێکاری بەسەر کاسبکاران وسەرمایەداران دا سەپێندراوە
!
داوا لە (پافڵ جەلال تاڵەبانی) ئەکەین بەزووی ئەم کێشانە چارەسەر بکات وپێشنیاری بۆ ئەکەین
بەدانانی سندوقێکی سکاڵایی پۆڵایین! بۆ هەموو ئەو فەرمانگانەی کە ڕۆتین و گەندەڵی تێدا ئەنجام ئەدرێت..هاوڵاتیان وکاسبکاران وفەرمانبەران لێیان نیگەرانن
کلیلی ئەو سندوقە بدرێتە دەستی لیژنەیەکی تایبەت مەند بێت لەگۆڕانکاریەکانی نێو بەرپرسە ئیداریەکان
بەدانانی ئەو سندوقە بۆلایەنی پەیوەندیدارو جەنابی داواکاری گشتی وجەنابتان ئاشکرا ئەبێت گەندەڵیەکان.
چەند وچۆن بەمونەزەمی ئەنجام ئەدرێت
بەهاوکاری دڵسۆزان وخەم خۆرانی شارەکە هیچ کام لەوانە لەدەست یاسا ڕزگاریان نابێت!
لەئەگەری نەهاتن بەدەم داواکاریەکانمانەوە ئەو کات ناچارین بەوپەڕی بەرپرسیارێتی یەوە وبەهاوکاری چالاکوانان و چەند پەرلەمانتارێك ودڵسۆزانی شارەکە بەڵگەکان بۆڕای گشتی بڵاو بکەینەوە.
Ajansi Wllat
17/12/2021