نوێترین

recent

27/11/2021

گرفته گەورەکـەی زۆنی سەوز لێرەیە




لەکێشە ناوخۆیـەکانی یەکێتی گەڕێن  
گـرفتە گەورەکـەی دەڤەری سەوز لێرەیە!
یەکێتی مێژوویەكی هەیە لەگەڵ کێشەی ناخۆیی لەشاخ وشار !لەگەڵ ئەوەش زمانی گەشتۆتە برینی خۆی هەرخۆی برینی خۆی ساڕێژ کردووە 
کێشەی گەورەوسزادانی شارو سەرمایەدارەکان لە دەڤەری سەوز لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەپرسەوە بەهێمنی پەیڕەو ئەکرێت"
کەبوونەتە هۆکاری
 سەرەکی بێ کاری و نیگەرانی توندی هاوڵاتیان و وەستاندنی بازاڕ بەشێك لە شارەوانیەکانی شاری سلێمانی و دەوربەرین کە ئاستەنگی قورس لەبەردەم سەرمایەداران دروست ئەکەن" 
لێرەوە نهێنی جیاوازی نێوان وەبەرهێنان لەڕووی یاساییەوە لەنێوان هەولێرو سلێمانی دائاشکرا ئەکەین و
دەست ئەخەینە سەر برینەکان و دەرهاویشتە نەرێنیەکانی بەبەڵگـەوە جۆری مامەڵەی بەشێك لە بەرپرسی شارەوانیەکان بەبەڵگـەوە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت (قوباد تاڵەبانی)و ڕای گشتی بڵاو ئەکـەینەوە 
ئەگەر بەرپرسانی یەکێتی جێ گۆڕکێ بەو کەسایەتیانە بکەن بەدڵنیایی ڕێژەیی نیگەرانیەکانی خەڵك ئەڕەوێتەوەو بازاڕی کار وکاسبکار و وەبەرهێن وژێر خانی ئابوری ئەبوژێتەوە وەبەردەوامی ئەم نابەپرسانە نیگەرانی خەڵك ڕۆژ بەڕۆژ دژی دەسەڵات دارانی یەکێتی ئەستور تر ئەکەن وبەڵگەی تەواو لەبەردەست هەیە بەهۆی ئەمانەوە هەزاران دەنگی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدەست داوە.
تێبینی/
هێندەی ئێمە ئاگادار بین و لەسەرمایەدارانمان بیستووە 
(بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمان) هاوکارێکی هەرەباشی هاوڵاتیان و و سەرمایەدارانن کەتائەم ساتە گلەیی وسکاڵایان لەسەر نیە 
ئاژانسی ووڵات بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم دیاریدەیە ئەکات ولایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار ئەکاتەوە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085