
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاسه‌وانێكی كرمانج عزه‌ت به‌گ قائیمقامی پیشووی سۆران، به یه‌ك ته‌له‌فون كریی كاره‌بای 9 ملیار دیناری كراوه‌ته 9 ملیۆن دینار و حاسبی كافتریایه‌كی ناو بازاری سۆرانی بۆ كراوه.
هه‌روه‌ها بازاری هاوچه‌رخی فاملی مۆڵ كه موڵكی شه‌خسی مه‌سعود بارزانییه له‌گه‌ڵ كۆره‌ك تلیكۆم و ته‌له‌فریكی كۆره‌ك و تاوه‌ر گۆلان له شه‌قامی 40 مه‌تری، به‌هه‌موو ئه‌و پرۆژانه جگه‌له ته‌له‌فریكی كۆره‌ك كه كراوه‌ته 9 ملیۆن دینار، كۆی گشتی پاره‌ی كاره‌بای ئه‌وپ رۆژانه‌ش 4 ملیار دینار بووه‌و، ئه‌ویش كراوه‌ته 20 ملیۆن دینار و، هه‌ریه‌كه له گروپی كۆمپانیای سه‌لاحه‌دین سه‌ربه نیچیره‌ڤان بارزان 12 ملیار دینار كرێ كاره‌بایان لابووه، كراوه‌ته 30 ملیۆن دینار.
گروپی ستێر و لالاف گروپیش كه موڵكی مه‌سرور بارزانی یه 20 ملیار دینار كرێ كاره‌بایان له‌لا بووه‌و ئه‌وانیش 30 ملیۆن دیناریان داوه.
حه‌مید سورچی
سەرچاوە : کوردستان پۆست