نوێترین

recent

29/01/2022

کاندیدی سەرۆك کۆمار نابێت بە گەندەڵی تۆمەتبار کرابێت لە دەستەی دەستپاکی




د. گەیلان قادر ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: بە گوێرەی بڕگەی یەكەم و چوارەمی مادەی 68ی دەستوری عیراق، ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كاندید، جگە لە چەند مەرجێك لەرووی رەگەزنامە و تەمەن، هاوكات نابێت ئەوکەسە هیچ تۆمەتێكی گەندەڵی لە دەستەی دادگاو دەستپاكی لەسەربێت.

 وتیشی: لەكاتێكدا ئەگەر کاندیدێکی سەرۆککۆمار لە گەندەڵی تێوەگڵابێت و بە رێكەوتنی سیاسی و لەسەر بنەمای بەژەوەندی لایەنە سیاسیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بهێنێت و سەربکەوێت بۆ ئەو سەربكەوێت، ئەوكاتە لایەنی ناڕازی بۆیان هەیە تانە لە دەنگدانەكەی پەرلەمان بدەن و سكاڵای خۆیان بە بەڵگەكانەوە پێشكەش بە دادگای فیدراڵ بكەن.
 
روونیشیكردەوە: دادگای فیدراڵ رێگا بە هیچ بڕیارێكی نادەستور و نایاسایی نادات تێپەری بەڵكو رەتیدەكاتەوە، بۆیە ئەگەر كەسێك لەگەندەڵی یان هەر تاوانێكی تر تێوەگڵابێت و سەربكەوێت بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، ئەوا لە دادگا رزگاری نابێت و دەنگدانەكەی پەرلەمان بۆ ئەو كەسە رەتدەكرێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085