
فرۆشتنی به‌روبومی كشتوكاڵ و باخ و بێستان پێش پێ گه‌یشتنی یه‌كێكی تره له‌و مامه‌ڵه باوانه‌ی موسڵمانان ده‌یكه‌ن و پرسیش ناكه‌ن, گه‌نم و جۆ و مه‌ره‌زه و هه‌ر كشتوكاڵێكی تر پێش ئه‌وه‌ی پێ بكات و دانه‌كه‌ی ڕه‌ق ببێت دروست نی یه كڕینی و فرۆشتنی, په‌ڵه‌یه‌ك ته‌ماته یا خه‌یار یا كاڵه‌ك و شوتی و ترۆزی پێش ئه‌وه‌ی پێ بگه‌ن و بۆ خواردن بشێن دروست نی یه خاوه‌نه‌كه‌ی بیفرۆشێ و دروست نی یه كه‌سیش لێی بكڕێت, پێگه‌یشتن چۆن ده‌بێت: گه‌نم و دانه‌وێڵه ده‌نكه‌كه‌ی ڕه‌ق ببێت به‌جۆرێ له هه‌ور بردن و فه‌وتان نه‌جاتی بوبێت, شوتی و بێستان لێی سوور ببێت و كاكه‌ڵه‌ك تانه‌ی دابَیت, هه‌نار ده‌نكه‌كه‌ی سوور ببێت و ئاوه‌كه‌ی سوور ببێت, مه‌رج نی یه هه‌موو باخه‌كه پێگه یشتبێت, ڕه‌ز و هه‌نجیر و قۆخ و میوه‌كانی تریش هه‌روه‌ها, به‌ڵام ئێستا هه‌ر له مانگی هه‌شته‌وه باخه هه‌نار ده‌فرۆشن كه شه‌رعه‌ن دروست نی یه و مامه‌ڵه‌كه دانامه‌زرێت, باخ فرۆش و باخ سێن له‌م سه‌ره‌وه وه‌ك سه‌رخۆش بن ته‌ماح ئاگریان تێ به‌ر ده‌دات,به‌تایبه‌تی كڕیاره‌كان بۆت ڕیز ده‌كات و په‌له‌یه‌تی, به‌وردی سه‌رنجی بازاڕ نادات, ئه‌گه‌ر له هاتی بوو له ملوێنێك دوو ملوێن قازانج بكات ناڵێ به كابرای هه‌ناسه سارد كه دوانزه مانگه خۆیی و ماڵ و مناڵی دێن و ده‌ڕۆن و مه‌سره‌ف ده‌كه‌ن و ماندو ده‌بن و عاره‌ق ده‌رده‌ده‌ن چین چین وه‌الله كاكه قازانجیضكی باشم كردووه با پیضنج صه‌د هه‌زاری ترت بده‌مێ, ئه‌م دایك برا دێت ده‌یكڕێت و ده‌یبات, به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێنج صه‌د دینار زه‌ره‌ر بكات ئه‌وه ئیتر دنیا ئاخر ده‌بێت و گشت شاره‌زور پێی ده‌زانێت كه زه‌ره‌ری كردووه,به‌ڵام بۆ قازانج كڕ و كپ (ان الانسان خلق هلوعا اژا مسه الشر جزوعا واژا مسه الخیر منوعا.....)
كاكی كاسب نه‌ت بیستووه (كه‌م خۆری دایم خۆر به) یانی چی مامه‌ڵه‌ت كردووه دووجار به‌ناو باخه‌كه‌دا هاتویت و ڕۆشتویت, ژماردوته مه‌زه‌نه‌ت كردووه كه‌چی كابرا ملوێنێكی لات ماوه نایده‌یتێ, ئاخر ئه‌وه كاسپی یه یا قازانج ده‌كات یان زه‌ره‌ر, تۆ به‌لایه‌كی ڕازیت نابێت كه‌سه‌كه‌م به خوا وانابێت, ئاخر بۆ كوێی ده‌به‌یت, ئه‌ی كاكی باخه‌وان تۆش كه ئه‌م پیاوه چه‌ند ساڵه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات كه زه‌ره‌ری كرد با هاوكاری یه‌كی بكه‌یت دڵنیابه زه‌ره‌ر ناكه‌یت......... من قسه‌ی شه‌رع و گله‌یی خه‌ڵكم گه‌یاند ئێوه‌ش خۆتان غیره‌تتان, ئه‌مڕۆ دنیایه و سبه‌ینێ قیامه‌ت .
له‌گه‌ڵ ڕێزی براتان/ مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی
25-9-2021 هه‌ڵه‌بجه