نوێترین

recent

25/09/2021

باوەڕی سەرکەوتن با لەناخت دا بێت



دارا ئەنوەر زۆراب / کۆمەڵناس 

هەموومان دەتوانین ژیانمان بگۆڕین ، وەک ئەوەی کە خۆمان دەمانەوێت ، مێژووی ڕابردومان کۆتای هاتووە ، ئێستاو ئاییندە لەبەردەستی خۆمانە. 

کەواتە ژیان دروست بکە وەک ئەوەی کە خۆت دەتەوێت ، ژیان هونەرێکە فێربە بژیت ، بەختەوەری لەدەست نەدەیت ، باوەڕت بەسەرکەوتن هەبێت ، باردۆخە چی بێت گرنگ نیە، گرنگ خۆتی چۆن ژیانی خۆت ڕێک دەخەیت .

خۆت بچوک مەکەوە لەبینینی شاشەی تیفی یەکان لەشاشەی تیفی یەکانەوە ژیانی تۆ ناگۆڕێت. خۆت کۆنتڕۆڵی ژیانی خۆت بکە ، خۆت ژیانی خۆت بەڕێوە بەرە . 

ئەوە بکە خۆت باوەڕت پێیەتی ، خێزان و کۆمەڵگە داب ونەریت و ئایین ...هتد ، ئەمانە هیچ گرنگ نین، ئەگه ر خۆت نەبیت ، تەنها گرنگ خۆت بیت . 

 خۆت ژیانی خۆت بگۆڕە . 

تەنها خۆت دەتوانی ژیانی خۆت بگۆڕیت . 
 
هیچ شتێک لەسەر زەوی مومکین نیە نەتوانیت بەدەستی نەهێنیت . تەنها خۆت بدۆزەوە ، تواناکانی خۆت بدۆزەرەوە ، بەئارامی هەنگاو بەهەنگاو ، یان زۆر بەخێرای دەگەیتە خەونەکانت .

هەموو ڕۆژێک سەرکەوتنێک بەدەست بهێنە .
هەموو سەرکەوتنێک سەرکەوتنێکی ترت بۆ ئاسان دەکات . 

ئەوە بکە لەناخت دایە، باوەڕت بەسەرکەوتن بێت ، خۆت ئامادە بکە ، دەگەیتە زۆر شت چاوەڕواننەکراوە بۆت.

ژیانت بکە بەشادییەکی ڕاستەقینە . 
هەنگاوەکانت دەست پێ بکە . هیچت لە وەستان دەست ناکەوێت.
تەنها دەست پێ بکە وەک ئەوەی ناخت دەیەوێت ژیان بکەو ، خەونەکانت با گەورەبێت .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085