
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سێ لە ڕێکخەرانی و سەرپەرشتیارانی کۆنگرەکەی هەولێر دەرکرد کە تێیدا داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق-ئیسرائیلیان کردبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕوونکردنەوەیەکدا (26ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، دادگای لێکۆڵینەوەی بەری کەرخ لەسەر بناغەی ئەو زانیارییانەى کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە پێیگەیشتووە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (ویسام حەردان) کرد بەهۆی ڕۆڵی ناوبراو لە داواکردنی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل."
دەشلێت، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکرد بۆ (میسال ئالوسی) و (سەحەر کەریم تائی) کە فەرمانبەرە لە وەزارەتی ڕۆشنبیرییە بە هەمان تۆمەت.