نوێترین

recent

25/09/2021

سایت هەبوە بودجەی مانگانەی لە ئیدارەی گشتیی یەکێتی 80 ملیۆن دۆلار بوە




جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە دوای 8ـی تەموزەوە "هاشوهوشی سۆشیاڵمیدیا" کەمبوەتەوە، بە وتەی ئەو "تەنیا لە مانگی حوزەیراندا 800 هەزار دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی سۆشیاڵمیدیا لە سلێمانی خەرجکراوە، سایت هەبوە بودجەی مانگانەی لە ئیدارەی گشتیی یەکێتی 80 ملیۆن دۆلار بوە و چەندین جار دژایەتی کارەکانی ئێمەی کردوە."
 
ئەمڕۆ 25-9-2021، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان لەبارەی دۆخی میدیا، هەڵبژاردنی عێراق، کێشەکانی سلێمانی و یەکێتی قسەیکردو وتی ئەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە "بە پارەی شەرعی و ناشەرعی بەڕێوەدەبران، بەشێک لەو میدیایانە بە پارەی یەکێتی بەڕێوەدەبران و دژایەتیی یەکێتیشیان دەکرد، چەندین دۆسیەشیان لەسەر بەرپرسانی یەکێتی کردوەتەوە."
 
قوباد تاڵەبانی باسی کارەکانی خۆی وەکو جێگری سەرۆک وەزیران کرد، ئاماژەی بەوەدا، "چەندین کەس لەنێو بنەماڵەکەم هەبون کە پێشتر رێگربون لە کار و چالاکییەکانم و دژایەتییان دەکردم، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە، ئێستا لێپرسینەوە هەیە، هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیە دەڕۆن کە دەسەڵات شۆڕببێتەوە."
 
خەرجییەکانی سلێمانی وەکو قوباد تاڵەبانی ده‌ڵێت "لە داهاتی زیاترن و داوای سەربەخۆیی دارایی نەکراوە، بەڵام دەسەڵاتەکان شۆڕ دەبنەوە بۆ ئیدارەی شارەکان."

Picsart-24-02-23-21-31-09-085