نوێترین

recent

22/09/2021

كاندیدێك بۆ كڕینی كارتی دەنگدان موچەی 40 ساڵی پەرلەمانتاریی خه‌رجده‌كات




كانیدێكی هەڵبژاردن لە شاری موسڵ بایی موچەی 10 خولی تەواوی پەرلەمان پارەی داوە بەكڕینی 22 هەزاری كارتی دەنگدان كە نزیكەی نۆ ملیار دیناری عێراقییە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 22ی ئەیلولی 2021 له‌ راپۆرتێكی ئەلمەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌،ئەو كاندیدەی نەینەوا 22 هەزار كارتی دەنگدانی كڕیوە هەریەك بە 300 دۆلار بە دوو قیست كە یەكەمیان لە ئێستا و ئەویتر لەپاش كۆتاییهاتنی دەنگدان.

 هەر بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە عێراقییەكە، لە نەینەوا پارەی كارتی دەنگدان بە دوو قیستە كە پێش و پاشی هەڵبژاردن دەدرێت، هۆكاری ئەمەش بۆ سەختی ركابەرییەكان دەگەڕێتەوە كە 200 قەوارە و لیست و 400 كاندید لە 8 بازنەی هەڵبژاردن بۆ پڕكردنەوەی 43 كورسی پارێزگاكە ڕكابەری دەكەن.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئەو كاندیدەی كارتەكانی كڕیوە پەرلەمانتاری پێشووە و 6 ملیۆن دۆلاری پێداوە (نزیكەی 9 ملیار دینار) بە نرخی 300 دۆلار بۆ هەر كارتێكی دەنگدان.

رۆژنامەكە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،موچەی پەرلەمانتار بەبێ پاسەوان 7 ملیۆن دینارە، خولی پەرلەمانیش 4 ساڵە، ئەگەر ئەو پارەیەش ئەژمار بكرێت ئەو پەرلەمانتارە بۆ كڕینی كارت تەرخانی كردووە دەكاتە پارەی 10 خولی تەواو.

 كۆمسیۆن هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگا دەكات لەحاڵەتی دەركەوتنی هەوڵی تەزویر و فرۆشتنی كارتی دەنگدان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085