نوێترین

recent

22/09/2021

بەرپرسێکی کۆمسیۆن، ئامێری دروستکردنی کارتی دەنگدان دەباتە لقی پارتی





بەبڕیاری کۆمسیۆنی باڵا، بەرێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆن، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکان لەکارەکەی دور خرایەوە


ئەنجومەنی گشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆن لەکارەکەی دوردەخاتەوە.
بەپێی چەند زانیارییەک کە ماڵپەڕی بوار نیوز بڵاوکردۆتەوە ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەوەی لەسەر ئاشکرا بوە کە چەند جارێک ئامێری دروستکردنی کارتی دەنگدانی بردوەتە لقی پارتی.

حەیدەر محەمەد، بەڕێوەبەری نوێی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بەو ئاڵوگۆڕەی لەلقی هەولێری کۆمسیۆن ڕویداوە بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندوە "من کەسێکی سەربەخۆم، کۆمیسیۆن لە عێراق سەربەخۆیە، بۆیە وەک سەربەخۆ ئەم پۆستەم وەرگرتووە، نەک نوێنەری لایەنێکی سیاسی".
حەیدەر محەمەد، کوردێکی خانەقینە، پێشتر بەرێوبەری ئامارو داتای کۆمیسیۆن بوو لە لقی هەولێر لەشوێنی ئیسماعیل مشیر گۆران کراوەتە، بەرێوبەری گشتی کۆمیسیۆن لە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق لەبەر چەند هۆکارێک ئیسماعیل مشیر، بەرێوەبەری پێشوی لقی هەولێری کۆمسیۆنی لەکارەکەی دوورخستەوە، کەسەرەکیترین ناردنی ئامێری دروستکردنی کارتی دەنگدان بوە بۆ ناو بارەگای لقێکی پارتی بۆ دەرهێنانی کارتی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی ئەو حیزبە.
یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی دورخستنەوەی ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن بریتییە لەدەستکاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەولێر. یەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن بەم شێوەیە دەستکاری بازنەکانی هەڵبژاردنی کردوە: بۆ نمونە بازنەی چواری هەولێر سەرەتا تا سنوری شەقامی 60 مەتر بوو، بەڵام ئێستا سنورە جوگرافییەکەی گۆراوە بۆ شەقامی سەدو بیست مەتری. هەرەوەها شارەدێی بەستۆڕە لەڕووی جوگرافی و ئیدارییەوە سەربە ناحیەی پیرمامی قەزای شەقڵاوەیە، بەڵام لەشوێنی بازنەی یەک دەنگ بە بازنەی دووی هەولێر دەدەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085