نوێترین

recent

09/07/2021

چاوچنۆکی سیاسی بێ باك




عطا  حاجی عبدووڵڵا 

-بەپێی ئەو کاتانەی  ژیانی پیا تیاپەڕ ئەبێت مرۆڤ لەمناڵیەوە بۆ گەنجی لەگەنجیەوە بۆ کامڵی لەوێشەوە بۆ پیربوون نزیك بوونەوە لێوار مەرگ

لەو خونچە گوڵە ئەچێت کەلەبەهاردا  دەم  ئەکاتەوە و لە هاوین دا تا کۆتا شوێن دەم ئەکاتەوە لەپایزیش داهەڵئەورێت لەزستانیش  ڕائەماڵرێتە ناوخاشاك
-ئەگەر  لەتەمەنی هەرزەکاری دا بیت سکڵ بەدەستەکانت ئەگریت پێت وایە هیچ کەس نیە لەتۆ بەهێز تر بەڵام ئەگەر لەوتەمەنە  وێنەیەکی پیری خۆتت پیشان بدەن لەوانەیە هەرلەهەمان کات وسات دا تووشی شۆك بیت 
بەڵام چوونکە خوای گەورە بەپێی کات مرۆڤ هاوشێوەی گوڵ خونچەکە لەمناڵیەوە بۆ گەنجێتی وهەرزەکاری ودواتر کامڵ بوون وپاشان پیربوونی بەلایەوە ئاسایی ئەبێت چوونکە بەپێی کاتەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەبەرئەوەشە پیرەکان  کەمتر لەمردن ئەترسن وەك لەبەشێك لەگەنجەکان
یان گەنجێك بەهەر ڕوداوێك گیان لەدەست ئەدات خەڵك زیاتر بۆی خەمگین ئەبێت وەك لەبەساڵاچوویـەك  کورد ئەڵێت لەبەروبومی دنیای نەخوارد هێشتا گەنج بوو !
ئەوەی ئەمانەوێت بۆ خەڵك ئاشکرا بکەین  دەسەڵات گرتنە دەستە لە هەرێمی کوردستان دا 
تۆ ئەگەر بەمەدەئی وبەماندووبوون بگەیتە دەسەڵات بەلاتەوە گرنگ نابێت ئاسایی ڕۆتینی بەڵام  جوتیارێك بیت لەپڕ بەهەرهۆکارێك بتخزێننە سەر دەسەڵات توشی جۆرێك لەشڵەژان ئەبێت هەروەك ئەو گەنجەی چۆن وێنەی پیربوونی خۆی پێ پێشان ئەدرێت
ئەم شڵەژانە  بیرت ئەباتەوە کەتۆ بێ ماندووبوون گەشتویتەتە ئەم ئاستە بۆیە هەڵپەکان وچاوچنۆکی مرۆڤ لەوێوە دەست پێ ئەکات 
هەرچەند ئەمە لەگەڵ ڕای بەشێك لەسیاسیەکان یەك ناگرێتەوە بەڵام بۆ هەرێمەکەی ئێمە دەقاودەق وایە
-مامۆستایەکمان لە دەرسی ئاژەڵزانی باسی مانگای شاخدار وبێ شاخی بۆ ئەکردین  کوڕێکی گەنج زۆر لەخۆی ڕازی بوو ئەویش هەربۆ ئەوەی تۆزێك لەغروریەتی کەم کاتەووە بەنموونە ووتی دلێر هەستە :
ووتی ئەم کوڕە باشە قۆزە ڕێك پۆشە بەئەدەبەی ئێوە  ئەیبنن  هیچ عەیبی هەیە نەخێر  بەڵام ئیستا دەمانچەیەك بخە بەر کەمەری هەرلەخۆیەوە باڵەکانی فش ئەبێتەوەو ئەبێتە شەقاوەو شەڕو گەڕ بەهەمووتان ئەکات مانگای شاخداریش وەك ئەم کاکە دلێرە وایە شۆخ  مانگاکانی تر ئەدات و،مێشەئەکا هەڵئەتیزێنێ دەست.دلێریش  دەم وچاوی بزڕکاو ووتی فەرموو دانیشە.
-ئەوانەی هیچیان  نەکردووە نەلەشاخ ونەلەشار ونەلەزیندان  ئێستا بەهۆی باوك وزاو خەزورو مێردەوە گەشتوونەتە  دەسەڵاتی بەکۆمەڵ  چاوچنۆکیان لەداگیرکردنی کۆمپانیاکان ڤێلاو داگیر کردنی سەروەت وسامانی خەڵكی دا تێر ناخۆن  بەڵکو ئەیانەوێت کۆمەڵـگا بەرەو کۆیلە بوون پەلکێش بکەن  
ئاخر بەڕێز عەصری سروعە زەمەنی عەولەمەو میدیای ئازادە /بەشی هەموو کوڕی کوڕەکانت دزیووە   ئیتر بۆ پەنا بۆ کپ کردنەوەی حیزبێکی خاوەن ڕوبارێك لەخوێن و هەزارەها کەم ئەندامی سەنگەر وزیندانیانی سیاسی وپێشمەرگە تێکۆشەرەکان ئەدەیت؟بۆ ئەتەوێت شارێك وێران وداگیر بکەیت؟ چاوچنۆك!
تۆیەك عارەقەی سور وسپیت بۆ ئەو حیزبە نەکردووە  بۆ هەوڵ ئەدەیت ئازادی تیا قەتیس بکەیت ئاواتی نەیارانی  گەلەکەت بەدی بهێنێت١
یان کاكی بیرمەند هیچ نەما پەنای بۆ بەریت کودەتا بەسەر کودەتادا بکەیت 
ئەم شارە بێ ساحێب نیە و بەشێك لەوانە شاهیدیان بۆ ئەدەم کەبەماندووبونی خۆیان گەیشتوونەتە دەسەڵات بەڵام تۆیەك  کە هیچ نەبوویت لەکوڕە جوانکلیەك زیاتر  ئێستا بویت بەخاوەنی چەندەها جۆر ئۆتۆ،بێڵ وبلیونان دۆلار ئەتەویت لەڕێگای میان ڕەوی وکەسی عەسری خۆڵ بکەیتە چاوی خەڵك.
بوونی کاك  لاهور  شیخ جەنگی  وکاك مەحمود  سەنگاوی   بۆ خەڵکی شارو ناوچەکە پێوستە 
بەتایبە ئەم زروفە سیاسیەی  هەرێمی کوردستانی پیا تێپەڕ ئەبێت   کەسانێکی گونجاون  لەدەسەڵاتی  بڕیاردان دابن 
لەوەش دڵنیابن خەڵك پێش ئەوەی لەگەڵت بدوێت سکانێکی سەروخوارت بۆ ئەکات ئەو کات قسەت لەگەڵ ئەکات  
لەبەرئەوە  واز لەنواندن بهێنن ئێوە  ئەجوڵێنەوە  هەموو کورد سیاسی وشارەزای زمانی  جەستەیە  ئەزانن کێ باشە وکێ جاشە.

عطا حاجی  عەبدوڵلا                                                                  09/07/2021
Picsart-24-02-23-21-31-09-085