نوێترین

recent

11/07/2021

مەکتەبی سیاسیی بەڕێز کۆبونەوەیەك بکەن و ئاوێك بەم ئاگرەدا بکەن



ئەندامانی مەکتەب سیاسی  بەڕێز 

 کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان وکادیرانی یەکێتی   چاوەڕێی هەڵوێستی مەردانەتان  لێ ئەکەن
ڕێگا مەدەن حیزبی خاوەنی ڕوبارێك لەخوێنی شەهیدان و بکرێتە حیزبی بنەماڵە

ئەگەر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام  نەدەن و کۆتایی بەم کێشە نەهێنن   کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی درۆ وخۆڵ کردنە چاوی خەڵك ولایەنگرانتان بوو، ئێوە لەپێگەی یاسایی وشەرعی خۆتاندان ئیتر چۆن    تەماشاکردن و چاوەڕوانی  بۆ ئێوە نەنگی یە. 
ئەگەر لێرەوە بوونی خۆتان  نەسەلەمێنن کاریگەریتان لەسەر سەرکردایەتی گۆڕانکاری حیزبەکەتان نەبێت بوونی ئێوە مانای چیە و  جارێکی تر ئەلێم-کەواتە  کۆنگرە درۆیەكی گەورە  زیاتر هیچی تر نەبوو
  
لە ووتارێکی پێشوودا ئاماژەمان  بەوەدابوو  کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بۆ نوێ بونەوە بوو یان برا بەش کردنی دەسەڵات

لەپاش کۆنگرە داڕشتنەوەی هەیکەلەی حیزبی بەشێوەیەکی مۆدرێن وهاوسەرۆکایـەری - بەسەرەتایـەکی باش دەستی پێکرد. بەڵام چلـەی نەچوو پێچەوانـە بوویەوە  بنەماڵەکان کـەوتنە هەڵپەی زیاتری دەسەڵات لەنێوان ئامۆزاوپورخوارزاکان- ئەم مل ملانێ ناشەریفانە وای کرد یەکێتی نەك نوێ نەبوویەوە بەڵكو بەرەوپاش بەبنەماڵەکردنی ئەو حیزبە پاشەوپاش گـەڕایەوە 
هەر ئەمەش وای کرد کەسانی خاوەن ئەزموون بەشداری کۆبوونەوەکان نەکەن. 
خوا هەڵناگرێت ئەوانەی لەهەڵپەی دەسەڵات دا بوون نەك لێیان نەپرسین بەڵکو خۆشحاڵ بوو بەوەی هۆڵەکە کەسێکی کەمتری تیابێت تابەویستی  خۆیان بڕیار ولێدوانی بێ بەرهەم بدەن.
لەبەر بوونی پێگەیەکی جەماوەی بەهێز کاك لاهور بێ دەنگی شکاندو چەند جووڵەیەکی سیاسی لەتەوقیتێکی باش دا ئەنجام دا 
پێشوازیەکانی ڕانیەو گەرمیان وهەولێر  وڕێكەوتن لەگەڵ گۆڕان وای کرد لایەنی هاوکار هەست بەوەلاخستنی لەجوڵەسیایسەکان دا  بکات. بەوردی لەلایەن پوری کاك پافڵەوە چاودێری ئەکراو ئەویش لەلاوە  بێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی ومەکتەب سیاسی کوڕەکەی کردە بەرپرسی گەورەترین دەزگایی میدیای یەکێتی کە دەزگای میدیایی کوردساتە

لەم ١٣٠ ئەندامەی مەکتەبی سیاسی نەیان وێرا بڵێن لەلل بۆ چوونکە خوشکی هێرۆخان وپوری کاك قوباد و کاك پافڵە  ئەمە سەرەتایەکی ترسناكی دابەشکاری میدیای یەکێتی بوو لەبەرامبەردا کاك لاهوریش هەوڵی دامیدیاکەی تایبەت سەربخۆی سێبەر دروست بکات.
لەکاتێك ئەوان لەمل ملانێی سەختی خۆیان دابوون ئەسڵەن نەیان ئەپەرژایە سەر ئەوکەسانەش لەناوکۆنگرە دەنگی بۆ کۆئەکردنەوە لایەنگرانیان بەئێجگاری لەبیر کرد تەنها ئەوەیان لاگرنگ کێ بابەتی فیکری زیاتری پێ یە ئەم زاڵ بکات بەسەر ئەودا کار گەشتە ئاستێك بەپێشمەرگەی دێرین بڵێن خوێڕی وکەس وکاری شەهید پەنا بۆ دەست وقاچ ماچکردن ببات. ئەوەی دۆخەکەی ئێجگار شڵەقاند قاچاخچێتی نایاسایی وداگیرکردنی زەویـە باشەکانی ناوشاری سلێمانی بوو بەکور کوڕەزاو زاواو ..هتد ئەمە هێندەی تر لایەنگرانی یەکێتی نائومێد کرد

نزیك کردنەوەی یەکێتی لەتەقینەوەو نزیك کردنەوەی لەلێواری مەرگ ئیهمال کردنێکێ ئێجگاری کادیرەکانیان بوو، تاوای لێهات کۆبونەوەی مەکتەب سیاسیەکان لەپەنجەی دەست تێ نەئەپەڕی

 (بازرگانێك باشتر بڵێم قاچاخ چیەك دە هێندەی پێشمەرگەیەک ٣٠ ساڵەی شاخ وشار قەدری گران تر بوو) 
ئێستاش ئەم کێشانە لەسەوبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا لەبری کۆکردنەوەی دەنگ نیشانەی سەرەتایەکی داهاتووی ئەو حیزبە دەر ئەخات 
چونکە بەڕاشکاوی بلێین هیچیان پشتیان پێوەی  نەئێشاوە بۆیە بازرگانی سیاسی ومادی بەپێی خواستی خۆیان پێوەی ئەکەن...

لاهور شێخ جەنگی لەپاش ئیفلیج کردنی یەکێتی لەلایەن گۆڕان وپاتیەوە کاراکتەری سەرەکی  ڕزگار کردنی یەکێتی بوو بەلام ئەویش گەشتە سەرکردایەتی ..هاوکارەکانی لەبیر چوویەوە بەقسەی خۆی ئەرکی سیاسیەکەی قورس بووە، پۆلێك ماستاوچی  هێڵێکیان بۆ کێشابوو ئەویش هێندە ژیر نەبوو لەدەرەوەی ئەو هێڵە کەسانی تایبەتمەند دروست بکات بزانێت لەدەرەوە چی باسە تا سود لەکات و دەنگی شەقام وەربگرێت
خوا هەڵناگرێت  هەندێك ڕؤژنامەنوس وکۆنە ئەندام پەرلەمان دەستیان دایە  قەڵەم بڵاو کردنەوەی بابەت بەشان وباڵی ئەم وئەودا هەڵیان ئەدا پێیان وابوو جاری جارانە بانگ کرێن ئیمتیازاتیان پێ بدرێت بەهەر حاڵ خۆ عەرزکردنەکانیان بۆ فرۆشتن بەڵام  سەرکردایەتی یەکێتی کڕیار نەبوو. 

ئەوەی لەسەرەوە باس کراوە هەمووی هین  دەرهاویشتەی خراپی کۆنگرە بوو
 
سەرەتا  بەدوادا چونێك بۆ ڕای خەڵكی شار وشەقام بکەن بزانن بۆ پێویستە کاك لاهور  لەدەسەڵاتی یەکەم وبڕیار دان دابێت
لێرەدا بێ هەڵوێستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی جێگای گومانە چوونکە بەدڵنیایی ئەتوانن  بەبێ ئامادەبوونی هاوسەرۆکان کۆببنەوە وبڕیار لەچارەنوسی ئەم کێشانە بدەن بەدڵنیایی کادیرانی ئەو حیزبە ڕێز لە دەنگی زۆرینەی ئەندامان  ئەگرن  بەڵام  بۆ نایکـەن؟  دەست لەچوار دەوری کاك لاهور مەپارێزن لەبراوە هەتا ڕاوێژکار کێ لەدزی وقاچاخچێتی تێوە گلابوو تەسلئم  دادگایان بکەن بەپێچەوانەوە ماڵی مام جەلال هەر لەدەست گرتن  بەسەر دەزگایی میدیای کوردسات داگیر کردنی داهاتی یەکێتی وزەویە گران بەهاکانەوە  ڕاپێچی دادگایان بکەن
ئەگەر  هاتووو  ئێوەی بەڕێز لە ئەمڕؤیەوە  هەڵنەسن بەجوڵەیی کرداریی ونێوەند گیری  ئیتر مەیەن بۆ  هیچ  کۆبوونەوەیەك.

 ئێوە  بەکارو بەرپرسیارێتی خۆتان هەستن  هەکەسێك ڕێگری لێ کردن ئەوە  تاوانبارە  هەوڵی تەواوی لەنابردنی کاری ڕێکخراوەیی یەکێتی ئەدات و نەقطەو بڕایە

واز لەپرتەو بۆڵەی  تەلەفۆن وفەیس بووك بهێنن چاوەڕێی کۆبونەوەی نائاسایتان لێ ئەکەم 
هە مووکادیر وخەڵکی شار وناوچەکان لەگەڵتانین 
یـەکێتی موڵكـی  کۆمەڵانی خەڵكی  کوردستانـەو  نەك بنەماڵەو  گروپ 

 
عطا حاجی عەبدووڵڵا      11/07/2021
Picsart-24-02-23-21-31-09-085