
-ئەم ڕووداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەئێستاشەوە
بۆمان دەرکەوت خیانەت وتاوان لەهەموو کوچەو قوژبنێکی ئەم ووڵاتە هەیە و لە خیانەتی نیشتمانی خیانەتی هاوڕێ فیدکار و وهاوسەر ڕۆژانە مومارەسە ئەکرێت..هتد
مێژووی گەلان بەتیابەتی گەلی کورد پڕە لەخیانەت وخاك وخەڵك فرۆشی ئەفسانەی قەڵای دم دم کۆکراوەیی سەرجەم شۆشە کوردیـەکانە
لەپاشا کۆرەی ڕەواندز هەتا کوردەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وسیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی وهەموو گەڕیدەکان بەداخ بوون بۆ بەرخۆدانی میللەتی کورد بوونی سیخوڕ بۆتە هۆی هەرەس هێنانی شؤرشە کوردیـەکان
ئێستا مێژوو دووبارە ئەبێتەوە خەڵكی کوردستان بەتایبەت لایەنگرانی ی.ن.ك لەپاش پێش کۆنگرەە ئومێدیان لەسەرحیزبەکەیان هەڵچنیوو پێیان وابوو پێێان وابوو کۆنگرەی چوار یەکێتی ئەباتە قۆناغێکی نوێ کاری ڕێکخراوەی مۆدرێن لەدەست گروپ وکەسایەتیە بەرژەوەندی خوازەکان ڕزگاری ئەبێت چەقی بڕیار ئەکەوێتە دەستی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی وهاوسەرۆکان
بەڵام بەچەند جووڵەیەکی سیاسی دەستیان پێکرد بەمل ملانێی دەسەڵات وگیرفان پڕکردنی زیاتر کۆتایی هات تا گەشتە ئاستی تەقینەوە بەکارهێنانی هێز وکودەتا کردن بەسەر سەرۆکی هەڵبژێدراوی کۆنگرەدا.
هاوڕێیان لێرە پێویستە هەموولایەك بزانن ئەم مل ملانێی چەند ڕؤژی ڕابردوو لەناو هەر حیزبێکی دیکەی تردا بوایە خۆشیان وخەڵکی تریشیان خەڵتانی خوێن ئەکرد بەڵام ئافەرم بۆ پشوو درێژی کاك لاهور لەکاتێکی واهەستیاردا بەپێشمەرگەکانی بڵێت ڕازی نابم کەس لەسەر من بکوژرێت وخوێن لەپەنجەی یەك کەستان بێت
پێچەوانەی ئەمە کاك پافڵ بەزەبری هیز بەرپرسی دەزگا ئەمنیەکانی گۆڕی و هەر ئەمڕۆش بێ حساب کردن بۆ پەیڕەوی ناوخۆی خۆی کردە سەرۆکی یەکێتی وئەم بڕیارەش لەباڵەخانەکەی ماڵی مام وسەری ڕەش زیاتر کاری پێ ناکرێت. فەرموو
ڕاپرسیـەك ئەنجام بدەن لەناوخۆی حیزب وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگایی مەدەنی ومیدیاکاران هەرکەسێکتان دەنگی زۆرینەی کادیران حیزب و خەڵکی دەروەی حیزبتان هێنا پیرۆزی بێت
کاك پافڵ تۆ ئامادەی ئەم ڕاپرسیە بەگیانێکی وەرزشی وەرگریت؟
بەداخەوە هێندە بەپەلە کارەکانیان ئەنجام دا لەکاتێك پێشتر بڕیار بوو پلینیوم ببەستن لەوێوە شەرعیەت وەربگرن بەڵام چاوەڕێی ئەوەشیان نەکرد درێژەیان بەشەڕی دەروونی لەگەڵ کاك لاهور دا !! هەموومان بەئاشکرا ئەزانین وشاراوە نیە کێ قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر و خۆراکی بەسەرچووی کردووە لەپشتی هەردووهاوسەرۆكەوە
دەکرا لەئەنجوومەنی سەرکردایەتی بێ مەحسوبیەت بەڕای زۆرینە دزەکان بدرانایە بەدادگا
هەر لەئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە ئەیان توانی بەرپرسی ئەمنی سەربازی بگۆڕن ئەوە سروشتی یە جێ گۆڕكێ سودی زیاترە یەکێتی یان لەچەق بەستووی بەرپرس ڕزگار ئەکرد
شاناز خان وەڵامی گەشە خان ئەداتەوە وئەڵێت: خیانەت ئەوەیە هیچت بۆ یەکێتی نەکردبێت وخاوەنی سەدان ملیون دۆلار بیت !! دەستی خۆش بێت ئەگەر ڕاستە بەڵام شاناز خان تۆ جاری وا هەبووە هەزار دینارت لەگیرفان نەبووە ناترسیت وبێ خەمیت لەوەی خەڵك کەسێکی نەزیهو پاکیت ودەستت نیە لەگەندەڵی ناویەکێتی دا؟ هیوادارم جەنبتان بەدوربن لەکۆکردنەوەی سامان لەژێر سێبەری یەکێتی دا
هێندە ماوە بڵێین بەسە ئیتر یەکێتی تان کرد بە هەیکلەلێکی عەضمی کڕاندتانەوە هەمووتان لەناو هەمان بەلەم دان بەرگەی فشاری لەوە زیاتر زیاتری کودەتا وخۆسەپاندنە ناگرێت بەئەجێنداری دەرکی هەمووتان تێیدا غەرق ئەبن
ڕووباری لەخوێنی شەهیدان وکەم ئەندامانی سەنگەرو زیندانانی سیاسی وتیکۆشەرەکانی شاخ وشار بەفیڕؤ ئەدەن ئاگاداربن خەڵك بەهیچ شێوەیەك لەپەرۆشی کەستان دا نیە بەڵکو خەڵکی شار وکادیرانی ئەو حیزبە لەخەمی یەکێتی یەک دان ئێوە ملیوانەکانتان بۆی چڵکی نەگرتووە لەخەمی کەس وکاری شەهیدان و پەلکێش کردنی دەستی بێگانەدان.
عطا حاجی عبداللە 12/07/202