
ترسناکی ئالوودە بوون بەمادەی هۆشبەر هۆکارو لێکەوتەکانی !
قاچاخچێتی لەسەرتاسەری جیهان دا بوونی هەیەو هیچ ووڵاتێك تا ئێستا نەیتوانیوە قاچاخچێتی بن بڕ بکات
لە قاچاخاچێتی جەستەی مرۆڤ وسنور بەزاندنی نایاسایی تامادەهۆشبەر و بڕینەوەی داری دارستانەکانی ئەمازۆن کەئێتسا گەورەترین مافیاکانی دیهان لەووڵاتی بەرازیل بەنایاسایی دارەکان ئەبڕنەوە و ڕەوانەی ووڵاتانی ئەکەن و
هەموو جۆرەکانی دیكەی قاچاخاچێتی لەسەرتاسەری جیهان دا ئەکرێت بەڵام لەووڵاتێك بۆ ووڵاتێکی ڕێژەکەی جیاوازی هەیە
هۆکارەكانی ئالوودە بوون زۆرە بەڵام دووهۆکاری سەرەکی هەیە یەکێکیان کاتێك مرۆڤ هەموو پێداویستیەکانی ژیان بەردەست ئەهێنیت هیچی تر نیە لەو دیو ئەوەی کە هەیەتی بیکات ناچار بۆ چێژێکی تایبەتتر پەنا بۆمادەی هۆشبەر ئەبات .
وەك ئەکتەرو ناودارەکانی لوبنان ووڵاتانی خلیج و ئەوروپاو یونان وچەند ووڵاتێکی تر
لەئێستادا لە لوبنان دا ئێستا تەنها بازرگانی بەکریستاڵەوە ئەکرێت ئەویش دوا مادەی هۆشبەرەو پاش ئەوە ژیانی ئالودەبوو بەرەو کۆتایی ئەبات
هۆکاری دووەمیان کەسانی هەستیارن کەلەژێر چینی هەژاری دائەناڵێنن وبەناچاری پەنا بۆئەو مادەی هۆشبەر ئەبەن
تابۆساتێكی فێڵ لەهزری خۆیان بکەن لەجەنجاڵی ونادادی ژیان دور بکەوەنەوە
بەڵام ئەوەی لەهەرێمی کوردستان ڕوو ئـەدات بەشێك لە سیاسيیە دەسەڵات دارەکان خۆیان بازرگانی ئەکەن
بەئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕیکلام بۆ جۆرەکانی مادەی هۆشبەر ودەرمانی ساختە ئەکەن وبەدلێڤری ئەیگەیەنن بۆ ئەم مەبەستەش سودیان لە بەشێك لەکچە بەناو مۆدێل وکوڕ وکچی مەسئول بینیوە
قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکی تووش بوونە بەمادەی هۆشبەر نەبوونی سیستەم ویاساییەکی تایبەت بەم بازرگانیە و سزانەدانی بازرگانان و كاركردنبان بە ئاشكرا بەرۆکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی گرتووە وجوگرافیای هەرێم کەشی لەباری بۆ بازرگانەکان ڕەخساندووە
لە ڕوی زانستیەوە دەبێت كەسی توش بوو وەك نەخۆش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و سەنتەرێکی پزیشکی دەروونیان بۆ بکرێتەوە لەخەڵكانی ڕاهێنراو هاوشیوەی نەخۆشخانەیەك لەناو گرتوخانەیەك دا..
ئەوەی جێگای سەرنجە لەهەرێمی کوردستان بازرگان و بەکارهێنەر یەك یاسا ئەیان گرێتەوە ئەویش سزای بەند کردنە !!! ئەمە یاسایی ساڵی حەفتاکانە و مۆزەنبیقیش کاری پێ ناکات. بۆیە پێویستە وەزیری تەندروستی تاوانی بازرگانی و نەخۆش بەمادەی هۆشبەر جودا بکاتەوە
ئەوانەی تاوانکاری سەرەکی خاوەن دەسەڵاتن بە ئالوودە کردنی کۆمەڵگـا لەگەڵ ئەوکەسانە دائەنرێن دوای ئەوەی کەسێك ئەکوژن دواتر گۆشتەکەشی ئەخۆن
تەنها یەك گرتوخانە هەیە لەجیهان دا کە تێی چوون بەزیندووی ناگەڕێنەوە وەك گرتوخانەی دۆلفینی ڕەش لەڕوسیا
ئێستا خەڵك ئەبێت هۆشیار بکرێتەوە لەو مەترسیـە ترسناكە بەتایبەت دایكان وباوکانی بەڕیز
زۆر بەئاگاییـەوە چاودێری مناڵەکانیان بکەن چوونكە بازرگان حکومڕانی ئەکات لەبەر ئەوەیە ئەبێت خەڵك خۆی ئاگایی لەخۆی بێت ئەگینا بازرگان وشەریکـەکانیان لایان گرنگ نیە چەند کەس تووش ئەبێت هێندەش هۆشیار نین بزانن داهاتوی ئەم خەڵكـە چی بەسەر دیت گرنگ گیرفان وبانکەکان پڕ کرێن لەپارەی ئەوان.
پابلۆ ئۆکسۆباریش خەڵکی توشی مادەی هۆشبەر ئەکردوو هەر خۆشی هاوکاری ماڵە هەژارەکانی ئەکرد قوتابخانەو نەخۆشخانەی بۆ ئەکردنەوە !!
لەگەڵ ئەوەش دەزگا ئەمنیەکان ئەبێت چاو کراوەتر بن وە لەناو دەزگا ئەمنیەکان خەڵکانێك هەن لەئەفسەرو ئاسایش وپۆلیس خاوەنی ویژدانی زیندوون زۆر بەتوندی ڕوبەڕی ئەم کارە قێزەونانە بوونەتەوە
ئەگەر پیاوانی یاسا نەبن لەماوەی دوساڵی داهاتودا لە ٪٢٠ خەڵك توش بامادەی هۆشبەر ئەکرێن و لێکەوتە هەرە خراپەکانی: ( هەڵکشانی تاوانەکانی کوشتن، خۆکوژی، ژن کوشتن ،ئیفلاس کردن و خیانەتی زەوجی تێك دانی شیرازەیی خێزانی و دزی و هەموو جۆرەکانی تاوان ڕو لەزیاد بوون ئەکەن تەنانەت هەندێك ڕوداوی دڵتەزێنی هاتوچۆش هۆکارەکەی مەست بوونی شۆفێرەکەیە)
خەڵك وای لێهاتووە
پەنا بۆ ئەو عێلاجانەش ئەبەن کە یپێی ئەڵێت لیگەڵ دروگ واتە مادەیەکی هۆشبەری یاسایی تەنها بە ڕەچەتەی دکتۆر بۆوئازارێکی قورسی درێژ خایەن بەکاردێت
یەکێك لەپیاوەکانی پابلۆ ئۆکسۆبار بەناوی (پاپای القاتل) كە٢٥٦ کەسی کووشتوەو لەکۆتای دا هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بوو لەکوشتنی ئۆکسۆباردا بەڵام هەر بە ٣٦ ساڵ زیندانی کرا
ئێستا ئازادە سەردانی کەس وکاری ئەو کەسانە ئەکات کەئەو کوشتوونی یان ئەفسەری پۆلیس بوون و ئەو برینداری کردوون توشی ئیفلیجی کردوون
هیوام وایـە هەرێمی کوردستان وخەڵكـەکەی لەم مادە هۆشبەرانـە بپارێزرێن
بازرگانە چاو چنۆکەکان بەشێوەیەك سزا بدرێن کەس نەوێرێت نزیکی بکەوێتەوە
ئەوانەشی تووش بوون وەك نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ بکەن نەك وەك تاوانبار هەوڵی چارەسەریان بدەن دڵنیابنەوە چەندێك سەنتەرێکی پزیشکی بۆ کرۆنا پێویست سێ هێندە سەنتەرێکی دەروونی بۆ هەرشارێك پێویست ترە.لەسلێمانی دیوومە بەڵام پێم وانیە بودجەو جێگای باشیان هەبێت بۆیە بەقەد نەخۆشخانەی هیوا پێویستە دەبوو دکتۆرە بەڕێزە دەرونیەکان هەر زوو ئەم پێشنیارەیان بخستبایەتە بەردەست حکومەت وپەرلەمان
تێبینی/ ئەم بابەتە لە ٢٩ مانگی شەش نوسراوە بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەك نەم توانی بڵاوی بکەمەوە لەگەڵ ڕێز بۆ هەموولایەك
عطا حاجی عەبدووڵڵا 29/06/2021