نوێترین

recent

28/06/2021

کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بۆ برا بەشكردن و پەردەپۆش کردنی دزی و تاڵان چێتیەکان بوو یان نوێ بوونەوە !!



بەشی  یەکەم 
 
(عەبە شێت) یش  ڕقی لەپارتی بوو بۆیە خۆشەویستی ناو خەڵك  بوو، ئەوەشی شەهید عەبدوڵا ئەیوت ئێوە جورئەت ناکەن  ئەوەش بڵێین
سروشتی ئیستای کوردستان وایە لەبەر ئەوە کەس خۆی لێ نەبێت  بەپاڵەوانی  کارتۆنی وخەیاڵی


بەڵێ  یەکێتی بوون شانازی وشەرەف بوو ، یەکێتی بوون ناسنامەی گەلێکی زوڵم لێکراو بوو  
یەکێتی شاخ   یەکێتی مام هەڵۆیەکی بەرزە فڕبوو لەناو شیناییی ئاسمان دا بوو 
یەکێتی ئەو هێزە کاریگەرە بەهێزە بوو گەورەترین دیکتاتۆی هێنایە سەرچۆك 

یەکێتی مام پشت وپەنای هەژاران بوو لەکاری ڕێکخراوەیەی وپرەنسپی حیزبایەتی دا  یەکەمی ڕۆژهـەڵاتی ناوەڕاست بوو.
یەکێتی مام بەدار عاسایەکی سیحراویەوە  زرمەی دەستی ئەهات لەلێدانی بەرپسی بێ ڕەوشت ودزو گەندەڵ 
بـەداخەوە لەپاشی مام لەپاش هاتنە خوارەوەمان ڕەزو لاواز بووین هەموولەشمان ماسولکە بوو بێترس  گرەوی گیان بازیی مان ئەکرد بەڵام کە هاتنەوە 
سەرەتا هەڵەبجەیان هێنایەوە یادی خۆیان  دەستی ژنی ئاوساویان بەتەوە بڕیەوە ئێستاش لەبەرچاومن تیایان دایە ئێستا شوانی چەند سەر حەیوانێكـە ئەویش  هاوڕێێەکی دزی بۆی کڕیووە
زۆر دورناکەوەینەوە چوونکە ئەم هەویرە ئاو زۆر ئەکێشێت ئەمانەوێت لەغیابی مام و ئیستای ئێمەی تیاین چیان بەسەر یەکێتی هێناوە  
من جیاواز لەئێوە بەرامبەر ماستاوچیەکان بیر ئەکەمەوە ڕیز لەزروفیان ئەگرم چوونکە بەدڵنیایی لەکاریگەری سەختی دارایی دا گوزەر ئەکەن بۆیە لێیان گەڕێن بابژین باجنێو بدەن گرنگ نیە ئێمە ناخیان ئەخوێنینەوە  دڵنیام هەرکەسێك لەوانە شایستە دارایەکانی بۆ دابین بکردبایە هەرگیز نەئەبوو بەکۆیلەو ماستاوچی  هەندێکیان لەژێر ئازاری ویژدان دا ئەناڵێنن کەئەمە خواستی ئەوان نیە بەڵام  چی بکەن!! چارەیەکی تر نیە تابژێوی بۆخۆیان وماڵ مناڵیان دابین.ئەمە لەناویەکێتی دابوونی نەبوو مام ڕێگای بەکەس نەئەدا دەستی ماچ بکرێت مام ڕقی لەوکەسەبوو بەرامبەر خۆی وەسفی بکات..
ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێت نەیەکێتی کۆنەو نەنوێش بۆتەوە ئەو یەکێتی یە نیە خەڵك ئومێدی لەسەر هەڵچنیبوو یەکێتی پاش کۆنگرە تەنها درۆیەکی گەورەی شاخ دار نەبێت وگەشتنی چەند کەسێك بەئاواتەکانیان هیچی تر نەبوو  تەنها کارێك  پێم باش بووبێت دورخستنەوەی پڕۆپارتیەکانی ناویەکێتی بوون بەڵام لەدڵ مەدەن هەر پاش ئێوە شوێنەکانتان بەچەند سەرماچ کردنێك پڕ کرایەوە  جێگاکانتان دیاری نیە
**
عەبـە شێت یش  ڕقی لەپارتی بوو  خەڵك خۆشی ئەویست
 ئەمە سروشتی ئێستای کوردستانە نەك ئازایەتی/ ئەگینا کاکم تۆش هێندەی شەهید عەبدووڵا  قسەت نە کردووە  تەنیا بۆگیانی خەڵکی سڤیل وشارەکە وجادەقیر ئازان

خەڵكینە بەویژدانتان قسەکانی شەهید عەبدووڵلا کاریگـەر بوو  یان ئـەمانە؟
کاکە خۆت گێل  مەکە  چی شێتێك وچی کەسایەتیەکی سیاسی دژایەتی پارتی بکات خەڵك خۆشی ئەوێت
 ئیتر خۆ ئێوە تەنها لەم دیو ئاودیوو بن باڵەکانتان شوتی ئەکێشێت .قسە چیە هەموو کەس ئەتوانێت قسە بکات. عەبەشێت ئامادەنەبوو هەولێر ببینێت بەڵام هەشمانە لەژێرەوە کۆبوونەوە ئەکەن دەگەڕێنەوە دەست بە گەوجاندنی خەڵك ئەکەنەوە 
 فەرموو  کاکـە لەزۆری جەبهەکانی تیرۆریستانی داعش بەشدار بوومەوە برینداریش کراوم  ئەی ئێوە بۆ بریندار نەبوون، یەك شەڕگەم پێ بلێن ئێوە هەی سەرۆك ومەرجەع  لەکامە شەڕی دەستەو یەخەی دوژمن دا ڕووبەڕوو فیشەك کسپەی بەگوێتان دا هێنابێت؟ منیش  سەرۆكم  جیهازێکی ڕاکاڵ ودەمانچەیەکی ناو گریس هەڵئەگرم لەناو هامەرو لەدوری ٢٠کلم وەرەو جیهاز بۆ کوڕە هەژارەکان ئەکەم ئێوە لەکوێن ئەگەر شکابوون لێخوڕە بۆ دواوە ئەگەریش سەرکەوتوو بوون لێخوڕە بۆ پێشەوە ..ئەمە چی جۆرێكـە لەئازایی  هەی ژەنـــــــــــراڵ وفەرماندەیی مەیدانی 


عطا حاجی عبداللە     
  ٢٦/٦/٢٠٢١
Picsart-24-02-23-21-31-09-085