ئاژانسى وڵات
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ئه‌و پشووانه‌ى كه له‌م مانگه‌دا هه‌ن دواده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت، به‌هۆى ئه‌و پشووانه‌ى كه له‌م مانگه‌دا هه‌یه".
وتیشى: "مانگه‌كانى پێشوو له به‌روارى ٧ى مانگ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ره‌ده دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م مانگه وانابێت، چونكه حه‌وتى مانگ ڕۆژى شه‌ممه‌یه و پشووه، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش مووچه‌ى هێزه‌كانى ٧٠ و ٨٠ دابه‌شده‌كرێت، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ش ڕۆژى ١٠ى موحه‌ڕه‌ممه و پشووى فه‌رمییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته ڕۆژى شێشه‌ممه ١٠ى ئه‌یلول".
