ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ى ئه‌یلول، حزبێكى نوێى كوردى له شارى سلێمانى به‌ناوى (بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى نیشتمانى) راگه‌یه‌نرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له مه‌راسیمێكدا له شارى سلێمانى (بزوتنه‌وه‌ى چاكسازى نیشتمانى) راگه‌یه‌نرا، له سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ناز عومه‌ر، وته‌ى به‌خێرهاتنى مه‌راسیمه‌كه‌ى پێشكه‌شكرد و وتى: "ئێمه ده‌ستمان به‌قۆناغێمى نوێى كارى سیاسى كردووه".
دواتر به‌یاننامه‌كه‌ى راگه‌یاندنى حزبه‌كه له‌لایه‌ن بێرون عومه‌ر فه‌تاخ خوێندرایه‌وه و رایگه‌یاند: "حزبه‌كه‌ى ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كى نوێى سیاسیه له هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له رابردوودا حزبه‌كان دایان نه گه‌یشتنه ئه‌نجام، ئێمه هه‌ستان به راگه‌یاندنى ئه‌م حزبه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى حزبه‌كانى تر نه‌یانتوانى بیكه‌ن ئێمه ئه‌نجامى بده‌ین".
وتیشى: "دروشمى ئێمه (چاكسانى، ئازادى، دادپه‌روه‌رییه)، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵئه‌ده‌ین له ئاست به‌رپرسیارییه‌تى دروشمه‌كانماندا بین، ئێسته‌ش خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى زۆرین، له ئاینده‌یه‌كى نزیكیشدا كۆنگره ده‌به‌ستین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هه‌وڵى سه‌ره‌كى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه خۆشگوزه‌رانى بۆ هاووڵاتیان له‌ڕێگه‌ى خه‌رجكردنى سامانى ژێر زه‌وى و سه‌رزه‌وى بۆیان دابینبكه‌ین".
