لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كار و چالاكی مانگی ڕابردووی بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە مانگی ڕابردوودا ئەو شمەك و خۆراكانەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و شیاو نەبوون بۆ خواردن و بەكارهێنان بڕەكەی 68 تۆن بووە.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە مانگی ڕابردوودا دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراك و شمەك و موادی پاكەرەوە و كەرەستەی بیناسازی كە بەرواری بەكارهێنانیان بەسەرچووە یان بەهۆی خراپ گواستنەوە و عەمباركردنەوە خراپبوون و شیاو نەبوون بۆ خواردن و بەكارهێنان لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بەهاوكاری بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی لەناوبراون.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، دیارترین ئەو خۆراك و شمەكانە بریتی بوون لە (برنج و هێلكە و خورما و شەربەت و دۆشاوی تەماتە و خۆراكی لەقوتونراو و شامپۆ و پاكەرەوە و جگەری ئێرانی و دەمانچەی مورو و بابەتی جوانكاری ژنان.
