نەخۆشی شێرپەنجە لەنەخۆشییە مەترسیدارەکانە کەجێی ھەڕەشەیە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی و ھۆکارەکەشی هەندێک جار بۆماوەیی و زیادبونی تەمەنە، هەندێک جاریش نەگرتنەبەری سیستمی خۆراکی ھاوسەنگ و کاریگەری خۆراکیی و چەندینی ترە، ماڵپەری Healthline گرنگترین خۆراکەکانی بۆ پاراستن لەشێرپەنجە خستوەتەرو.
یەکەم: برۆکلی
گرنگترین جۆری خۆراکە کەدەتپارێزێت لەشێرپەنجە، %75 خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن، بەڵام نابێت بە مایکرۆوەیڤ گەرم بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێکهاتە خۆراکیەکانی لەناونەبات.
دوەم: گێزەر
بەهۆی مادە خۆراکیەکانیەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە زۆرینەی جۆرکانی شێرپەنجەکان، بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە، پرۆستات.
سێیەم: پاقلەمەنیەکان
دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات، لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر هەزار و 905 کەس ئەنجامدرا، ئەوەی سەلماند کە خواردنی پاقلەمەنیەکان دەبێتە هۆی رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگر دەبێت لە دروستبونیان.
چوارەم: دارچینی
چەندین سودی تەندروستی هەیە یەکێک لە سودەکانی دەتپارێزێت لە نەخۆشی شێرەنجە، خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات.
پێنجەم: چەرەسات
لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەتپارێزێت، رێگر دەبێت لە مردن بەهۆی شێرپەنجەوە.
شەشەم: زەیتی زەیتون
سودە تەندروستیەکانی زەیتی زەیتون زۆرن، یەکێک لەوانە دژی شێرپەنجەیە، سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات و رێگر دەبێت لە توشبون بە شێرپەنجەی سنگ.
حەوتەم: میوە مزرەکان
وەکو لیمۆ، پرتەقاڵ، ترێ رێژەیەکی زۆر لە ترشیان تێدایەو دژی خانە شێرپەنجەییەکان دەجەنگن.
هەشتەم: تۆوی کەتان
دەوڵەمەندە بە رشاڵ، سودی تەندروستی زۆر باشی دەبێت ئەگەر لەگەڵ ژەمە خۆراکەکاندا بخورێت، رێگردەبێت لە گەشەگردن خانە شیرپەنجەییان و لەناویان دبات.
نۆیەم: تەماتە
جەستە دەپارێزێت لە دژی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات.
دەیەم: سیر
پێکھاتەی کبریتی تێدایە کەھاندەری بەرگری سروشتی سیستمی بەرگرییە لەدژی شێرپەنجە ئەمەش گەشەی وەرەمەکە بچوک دەکاتەوە.
یانزەهەم: چەوری ماسی
هەفتانە خواردنی بڕێکی کەمیش بێت لە نەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزێت.










