نوێترین

recent

01/09/2019

ژمارەى قوربانیان بۆ ١٥٠کەس بەرزبۆتەوە


وەزارەتی تەندروستی یەمەن (سەر بە حوسییەكان) نوێترین ئاماری هێرشەكەی عەرەبستانی سعودی بۆ سەر گرتووخانەیەك لە شاری زمار ڕاگەیاند.

محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حوسییەكان لە زاری وەزارەتی تەندروستییەوە ئاشكرایكرد لە هێرشەكەی عەرەبستاندا بۆ سەر گرتووخانەیەك لە زمار 50 زیندانی كوژراون و 100ی دیكە برینادر بوون.

پێشتر سعودیە ڕایگەیاند بۆردومانی بنكەی خەزێنەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكیان كردووە.
حوسییەكانیش ڕایانگەیاند، سعودیە گرتووخانەی بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە كوشتارگەیەك دروستبووە كە دەیان كەس كوژراون و تەرمی 50 زیندانیش بڵاوبوونەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085