نوێترین

recent

31/08/2019

هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر ئاسایشی گەرووی هورمز بەردەوامە

ئاژانسى وڵات
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، هێشتا هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر ئاسایشی گەرووی هورمز بەردەوامە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بەردەوامی ئەو هەڕەشانەی تاران بۆ سەر سەقامگیری ناوچەكە، وادەكات واشنتۆن بەردەوامبێت لە دانوستان لەگەڵ هاوبەشەكانی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەتییەكی بەهێز لە گەرووی هورمز و تا ئێستاش (ئوسترالیا و بەحرەین) ئامادەییان نیشانداوە.

لەبارەی دانوستانەكانيش لەگەڵ تاران، وەزارەتی بەرگری ئەوەیخستووەتەڕوو، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەكی نوێ‌ نەهاتووەتە ئاراوە.پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر تاران ئامادەبێت بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ تەواوی كێشەكان چارەسەر دەبن، دەشڵێت نایانەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتە بچنە جەنگەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085