نوێترین

recent

31/08/2019

نرخی نەوت دابەزین بە خۆیەوە دەبینێت

ئاژانسى ولات
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 56 دۆلارو 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی برێنت 23 سەنت دابەزیوە و لە دواین مامەڵەیدا بە 60 دۆلار و 85 سەنت بوە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریكیش 40 سەنت دابەزیوە و بە 56 دۆلارو 31 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، پەیوەندیدارە بە ململانێی سیاسی نێوان وڵاتەكانی بەرهەمهێنی نەوت و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و كێشەكانی فەنزویلا و ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و چەندین پرسی تر هەیە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085