ئاژانسى وڵات
وه‌زیرى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به‌ڕێوبه‌ری دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری له پۆسته‌كه‌ى لابدات به‌تۆمه‌تى واژووكردنى رێنمایی به وه‌زیرى دارایی له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى.
له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زیرى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به نوسراوى ژماره ( 8515) به ڕێنمایی ژماره (11) له ڕێككه‌وتی 25 ئاب، بڕیاریدا به یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌ى سێ هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌رێم، كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێى یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كانیانن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان خوێندوویانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى (ماسته‌ر و دكتۆرا)، به‌مه‌رجێك هیچ جۆره مووچه و ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كرێت بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى خوێندویانه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشممه ١ى ئه‌یلول، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تۆمه‌تى واژووكردنى ئه‌و نوسراوه له به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆى به وه‌زیرى دارایی، به‌ڕێوبه‌ری دیراسات و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری له پۆسته‌كه‌ى دورخستنه‌وه و لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌سه‌ر پێكهێنا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی پێشوو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگرتنی رێنمایی ژماره (11) وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگه‌یاند.
