ئاژانسى وڵات
شاره‌زاى كه‌شناسى عێراق واسق سەلامی له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پێشبینییه‌كانى خۆى بۆ پایزى ئه‌مساڵ خسته‌ڕوو و ده‌ڵێت: "پایزى ئه‌مساڵ پایزى هه‌وره‌بروسكه و باران ده‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایه نوسیویه‌تى "لە چەند هەفتەی داهاتوودا و له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌زیرى پایز، پلەکانی گەرما دادەبەزن، به‌تایبه‌تى له باكور و ناوه‌ڕاستى عێراق".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "کەشوهەوای عێراق لە نیوەی دووەمی وەرزی پایزدا باراناوی دەبێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ناونیشانی ئەم پایزە بریتی دەبێت لە (پایزی هەورەبروسکە)، چونكه هەورەبروسکەی زۆری تێدا رووده‌دات".
