نوێترین

recent

02/09/2019

هەرێمى کوردستان لە چاوەڕوانى دۆڕانێکى ترى ملیاریدا


وڵات _

لەكاتێكدا هێشتا قەرزەكانی داناغاز كۆتایی نەهاتووە لەدۆخێكی گوماناویدا كۆمپانیایەكی نەوت بەهۆی هەڕەشەكانی ئاشتی هەورامیەوە بەناوی كۆمپاناییای دانستی پترلیەم داوای  یەك ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەكات، بەڕای شارەزایان، ئەگەر دیوێكی كێشەكە بۆ حكومەت بێت دیوێكی دیكەی بۆ لێدانە لەئابوری سلێمانی، هەر ساڵە بەكێشەیەكەوە ئابورەیەكەی سەرقاڵ دەكەن. 

بەگوێرەی راپۆرتی ئۆیڵ پرایس، كەپێگەیەكی تایبەت بەنەوت‌و گازی جیهانیە كۆمپانیا داناستی پترلیەم كەبنكەكەی لەسلێمانیە‌و كۆمپانیایەكی خۆماڵی كوردییە داوایەكی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە  تۆماركردووە كردووە‌و داوای یەك ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەكات.

ئەم داوایەی كۆمپانیاكە پاش ئەوەهاتووە بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و ڕێگری لەكارەكانی كۆمپانیاكە كردووە لەهەردوو بلۆكی (كوردەمیر‌و تۆپخانە)ە كەپێشتر پشكی كۆمپانیای (ریسپۆڵی) ئیسپانی بوون ئەم كۆمپانیاە كڕیویەتەوە.





بەگوێرەی زانیاری پێگەكە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێگربووە لەبەرەوپێشچوونی كارەكانی كۆمپانیاكە ئەوەش دوای ئەوەی كۆمپانیاكە ڕەتیكردووە لە٢٠% پشكی گرێبەستەكە بدات بەئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان‌و سەرانە بدات بەچەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی هەرێم كەهەڕەشەیان لەنوێنەری كۆمپانیاكە كردووە لەسلێمانی.

كۆمپانیاكە كێیە؟

كۆمپانیای دانستی پترلەیەم كۆمپانیایەكی سنورداری تایبەمەندە بەبواری دەرهێنانی نەوت غازی سروشتی لەنێو دەریا، وە خزمەتگوزارییەكانی دەرهێنان‌و گەشەپێدان.

بەگوێرەی پرۆفایلەكەی دانستی پترۆلیەم ئۆیل گازی سنوردار فۆكەسی لەسەر كەرتی‌و نەوت غازی هندستان چڕكردووەتەوە، بەڵام ئێستا فۆكەسی خۆی گۆڕیوە بۆ گەڕان‌و پشكینین بەدوای نەوتدا لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكە لەڕووكاردا هیچ كوردێكی تێیدا نیە، بەڵام لەبنەڕەتدا كەسێك بەناوی (هیوا ئاوات) سەرپەرشتی كارەكانی دەكات‌و مامەڵەكانی لەهەرێمی كوردستان بۆ ڕێكدەخات هەر ئەویش گرێبەستەكانی لەكوردستان ڕێكخستووە.

ئاشتی هەورامی بەمەستی دووركەوتنەوەی كەیسەكە لەخۆی داوای لەلاهور شێخ جەنگی كردووە هێزبەكار بهێنێت، بەڵام وایەكەی رەتكرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەكان لەسەر كۆمپانیاكە، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە ناوی (دكتۆر ئەرجون كومار)ە‌و ئەندازیارە لەلە پاڵاوتنی نەوت‌و پیترۆكیمایاوی، لەكەرتی نەوتی هیندیدا لەساڵی ١٩٩٥ وە لەكەرتی نەوتی هیندستان كاریكردووە تاوەكو ٢٠١٥‌و دامەزراندنی دانستی پترلیەم، تا ٢٠٢٠ بڕیارە لەپۆستەكەی بمێنێتەوە.

كەسی دووەمی كۆمپانیاكە ناوی (سەنجیڤ كۆیل) كەئەویش خەڵكی دەلهی هیندستانە‌و ئەندازیاری مەدەنیە‌و پسپۆڕە لەوبوارە.

دانستی لەئاوەكانی هیندستان‌و جیهان بەناوی خۆیەوە گەشتی نەوتبەری هەیە‌و كاری گواستنەوەی نەوت دەكات لەئاوە نێودەوڵەتیەكاندا.  

داناغاز لەبەرگێكی نوێدا

دانستی پترلیەم كەئێستا خاوەنی پشكەكانی ریسپۆڵی ئیسپانیە، لەبلۆكە نەوتیەكانی (كوردەمیر‌و تۆپخانە)ی گەرمیان لەهەمان دۆخی ساڵی ٢٠٠٨‌و ٢٠٠٩ی داناغازە كاتێك بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت‌و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەشێوەیەكی ڕانەگەیەنراو كارەكانی كۆمپانیاكەیان خاوكردەوە‌و بەگوێرەی گرێبەستەكە هەڵسوكەوتیان نەكرد بۆیە ناچار كۆنسترۆیۆمی داناغاز لەدادگای ناوبژیوانی لەندەن سكاڵای دژی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان تۆماركرد‌و بەبەهای ٢ ملیار دۆلارغەرامەی حكومەتی هەرێمیان كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان هەمان پلانی داناغاز دژی دانستی پترلیەم گیراوەتە بەر واتە بەرپرسانی حكومەت‌و بەتایبەت ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەشێوەیەكی ڕێكخراو كاریان كردووە بۆ بێزاركردنی كۆمپانیاكە تاوەكو بێزاربێت خۆی بڕوات بەڵام بەپێچەوانەوە لەم پلانەدا حكومەتی هەرێم توشی شكست هات، هەر ئەوەش بەرامبەر (وینسترۆن زاگرۆسی) كەنەدی كرا تاوەكو لەكیڵگەی گەرمیان كشایەوە پاش ئەوەی بەرهەمی نەوتی توانی بگات بە١٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.


ئایا حكومەت براوەی دۆسیەكە دەبێت؟

ئەو بەڵگانەی لەكەیسی دانستی پترلیەم هەن هەمان بەڵگەن لەكەیسی داناغاز پێشتر بوونیان هەبووە، بۆیە ئەگەری هەرە بەهێز ئەوەیە لەم كەیسەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بدۆڕێت بەكۆمپانیای دانستی‌و بچێتە ژێر باری ١ ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەكەوە كەدادگا دواتر بڕیاری لەسەر دەدات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر نیگەران بووە لەئاشكرابوونی كەیسەكە چونی بۆ ناو ڕاگەیاندن بەوپێیەیی ویستویانە پێش ئەوەی كەیسەكە بڵاوبێتەوە بەشێوەی نهێنی چارەسەربكرێت، لەئێستاشدا بەرپرسانی حكومەت هەمان شتیان پێباشە چونكە دەزانن بەڵگەكانیان لەبەرامبەر كۆمپانیاكەدا لاوازە ئەگەری بردنەوەیان زۆر كەمە، ئەمەش تا سێ هەفتەی دیكە یەكلایی دەبێتەوە كاتێك ئاشتی هەورامی چووە بەردەم دادگا.


ئاشتی هەورامی بەمەستی دووركەوتنەوەی كەیسەكە لەخۆی داوای لەلاهور شێخ جەنگی كردووە هێزبەكار بهێنێت، بەڵام وایەكەی رەتكرایەوە

لاهور شێخ جەنگی، بۆچی بەگوێی ئاشتی هەورامی نەكرد؟

بەگوێرەی راپۆرتەكەی ئۆیڵ پرایس، لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن‌و زانیاری_زانیاری لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەكان‌و هیوا ئاوات بەئامانجی بەرگرتن لەگرفتەكە‌و تەشەنەكردنی ئەنجامیداوە زۆر هەوڵی پێكهێنانی هەردوولایەكەی داوە لەكۆتایدا ئاشتی هەورامی داوای لەلاهور شێخ جەنگی كردووە كەهێز دژی كۆمپانیاكە بەكاربهێنێ لەژێر فشاردا گرێبەستەكەی (دانستی‌و ریسپۆڵ) هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام ڕەتیكردەووەتەوە.

ئامانجی ئاشتی هەورامی كەیسەكە لەخۆیەوە بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی سلێمانی تاوەكو بەشدارنی كەیسەكە زۆرتربكات زۆرترینی كەس بەكەیسەكەوە بگلێنێت، بەڵام لاهور شێخ جەنگی ڕێگری لەم پلانە دەكات ناهێڵێت كیشەكە زیاتر تەشەنەبكات هەربۆیە ڕێگەی نەدا هێز دژی كۆمپانیای دانستی بەكاربێت.

سلێمانی بۆچی بووەتە مەیدانی مللانێكە؟

كەیسی داناغاز ئەگەر دیوێكی  پەیوەست بێت بەپرسی غازەوە، دیوەكەی دیكەی پەیوەستە بەئامانجگرتنی ئەو پڕۆژە گرنگ‌و ستراتیژیانەی لەسلێمانی بونیان هەیە، بۆیە دووبارەبونەوەی هەمان كێشە لەچوارچێوەی پلانێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكاندایە بۆ لێدان لەپڕۆژەكانی نەوت‌و غازی سروشتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی‌و ئیدارەی گەرمیان بەگشتی زۆنی سەوز، كەپێشتر بەهۆیەوە چەندین كۆمپانیا ڕووبەڕوی كێشە كراونەتەوە بۆ نەتوانن بەگوێرەی پێویست كارەكانیان ئەنجام بدەن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، پلانی دووەمی وەزیری سامانە سروشتیەكان ئەوەیە بەشێوەی دانەوەی نەوت‌و هەڵكشاندی پشكی كۆمپانیاكە لەسنورەكەدا ژێرخانی نەوتی سلێمانی بەكاربهێنێت بۆ دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان، هەروەكو ئەوەی لەكەیسی داناغاز وەزارەت كردی‌و بەبەهای ١ ملیار‌و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پشكی كۆمپانیاكەی بەرزكردەوە.

ئەم دوو نمونەیە لەهیچ دۆخێكدا بۆ كۆمپانیاكانی هەولێر‌و ڕووینەداوە بۆیە پرسیارێكی گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە بۆچی بەس عەقدەكانی سلێمانی توشی گرفت دەبن؟
Picsart-24-02-23-21-31-09-085