ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٥ى ئه‌یلول، دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دواكه‌وت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ڵێت: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان پاره‌ى نه‌خستووه‌ته سه‌ر حسابى بانكه‌كان، نه‌توانراوه مووچه‌كه دابه‌شبكرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان نه‌یتوانى پاره‌بخاته سه‌ر حسابى، ئه‌و بانكه‌ى كه مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكانى تێدا دابه‌شده‌كرا، ئه‌مڕۆ نه‌توانرا مووچه‌ى ئه‌و توێژه دابه‌شبكرێت".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "چاوه‌ڕێئه‌كه‌ین كێشه‌ى زیاتر بۆ مووچه دروستببێت، چونكه ئه‌گه‌ر رۆژى یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان نه‌توانێت پاره‌بخاته سه‌ر حسابى ئه‌و بانكه‌ى مووچه‌كه‌ى تێدا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه دابه‌شكردنى مووچه بۆ سێشه‌ممه دواده‌كه‌وێت، چونكه رۆژى دووشه‌ممه پشووه".
