نوێترین

recent

12/09/2019

له‌م شاره‌ى كوردستان ٨٠ كه‌س برینداربوون و برینى به‌شێكیان سه‌خته‌


ئاژانسى وڵات
به‌هۆى به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمى عاشورا له‌ خانه‌قین و مه‌نده‌لى، ٨٠ كه‌س برینداربوون و برینى به‌شێكیشیان سه‌خته‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان "به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان له‌ ناوچه‌ى خانه‌قین و مه‌نده‌لى به‌شێوه‌یه‌كى چڕ به‌شدارییان كردووه‌ له‌ مه‌راسیمه‌كانى عاشورادا، وه‌ك نه‌ریتێكى ئاینیش له‌خۆیانداوه‌، زۆرینه‌یان برین له‌سه‌ر جه‌سته‌یان دروستبووه‌ و بریندار بوون".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "ئه‌مساڵ ٨٠ كه‌س برینداربوون، برینى به‌شێكیان سه‌خته‌ هه‌ربۆیه‌ به‌ناچارى گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و قه‌زایه‌ به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085

بڵاوکراوەکانی هەفتە