ئاژانسى وڵات
كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان كۆتاى پێهات، به‌شداربوویه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "فه‌رمانبه‌ران دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌كانیان نیه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٢ى ئه‌یلول، كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، لیژنه‌ى دارایی، سه‌رچاوه سروشتیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و وتى: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ئه‌نجامدراوه كه بریتیبوون له، بودجه، نه‌وت، خاك و ئه‌منییه‌تى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "تا ئیستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان نییه و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام بۆ درێژه‌دان به‌وه پێویسته ڕێككه‌وتنێكى سیاسى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان ئه‌نجامبدرێت".
